سمینارێك لەبارەی تیشكە ئایۆنی و نائایۆنییەكان بەڕێوە دەچێت

:: AM:09:46:14/01/2017 ‌

گرووپی زانستدۆستان، هەڵدەستێت بە رێكخستنی سیمینارێك بە ناونیشانی "سوود و زیانەكانی تیشكە ئایۆنی و نائایۆنییەكان لە ژیانی رۆژانەدا" بۆ دكتۆر خەرمان ئەكرەم فەرەج.

بەگوێرەی ئاگەدارییەك كە گرووپی ناوبراو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە لە سیمینارەكەدا سوود و زیانەكانی  تیشكەكانی وای فای، تیشكی ئێكس، CT  و تیشكی ئامێرە جۆرواجۆرەكانی تر، لەلایەن د. خەرمان ئەكرەم كە پڕۆفیسۆری یاردەدەرە لە بواری رادیۆبایۆلۆجی Radiobiology، شی بكرێنەوە.

لە راگەیاندراوەكە ئاماژە بەوە دراوە كە سیمینارەكە ئەمڕۆ شەموو رێكەوتی 14ی كانوونی دووەم/یەنایەری 2017، سەعات دووی دوای نیوەڕۆ لە ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت.






وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی