فڕۆكەیەكی لبنانی لەوكاتەی 35 هەزار پێ لەسەر زەوی بەرز ببووەوە و لە ڕێگەدا بوو لە بەیرووتەوە بۆ لەندەن، بەڵام بەهۆی شەڕ و پێكدانی قورس، فڕۆكەكە ناچار بوو لە فڕۆكەخانەیەكی ئیستەنبۆڵ بە پەلە بنیشێتەوە.
فڕۆكەكە هی كۆمپانیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ فڕۆكەوانی بوو، دوو سەرنشینی نێو فڕۆكەكە لە ئاسمانەوە دەبێتە شەڕیان و هاوشێوەی زۆرانباری سەربەست دەكەونە گیانی یەكترەوە و یەكێكیش بە مۆبایل وێنەیان دەگرێ و دواتر ڤیدیۆكەی لە یوتیوب بڵاو دەبێتەوە، ڕووداوەكە شەوی پێنجشەم لەسەر هەینی ڕووی داوە و دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكەشی، بە سەدان كەس سەرنجیان لەسەری نووسیوە و شەیریان كردووە.
هۆكاری شەڕەكە نازانرێت چییە، بەڵام دوو سەرنشین یەكێكیان گەنج و ئەوەی تر بە تەمەندا ڕۆیشتوو كە ماوەی نێوانیان تەنیا مەترێكە، لە ناكاو دەبێتە شەڕیان و گەنجەكە بەشێوەیەكی خێرا و خراپ لەسەری پیاوە بە تەمەنەكە دەدات. دواتر سەرنشینیان دەكەونە نێوانیان و لە یەكتریان جیا دەكەنەوە، بەڵام دەمەقاڵە و دەنگە دەنگ بەردەوامی دەبێ و فڕۆكەكەش ناچار دەبێ لە فڕۆكەخانەیەكی ئیستەنبۆڵ بنیشێتەوە.
گەشتی فڕۆكەكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی رەفیق حەریری لە بەیرووت دەستی پێ كرد و بەرەو لەندەن لە ئاسمانەوە بوو، بەڵام ناچار بوو لە ئیستەنبۆڵ بنیشێتەوە.