لیستی مووچە بڵاو كرایەوە

:: PM:01:31:01/08/2019 ‌
وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی بڵاو كردەوە و ڕۆژی یەكشەم دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی ئاب، وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكەی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەكرێت.

باسی لەوەش كردووە، بەپێی لیستەكە ڕۆژی چواری ئاب مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان خەرج دەكرێت و ڕۆژی دووشەم پێنجی ئاب مووچەی یەكەی 70 و یەكەی 80 دابەش دەكرێت.





وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 25770 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌