رولا یه‌مووت خوشكی هه‌یفا وه‌هبی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لبنانی، چه‌ند وێنه‌یه‌كی وروژێنه‌ری خۆی له هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به داوه‌تنامه هاتووه.
ئه‌گه‌رچی ته‌نیا دوو ڕۆژه بڵاو بووه‌ته‌وه كه له هه‌ولێره، ڕۆژنامه لبنانییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه "رولا یه‌مووت" نمایشكاری ورووژێنه‌ری لبنانی، بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ هاتووه‌ته كوردستان و تا ئێسته‌ش هه‌ر له هه‌ولێره، به‌ڵام خۆی هیچ زانیارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر واده‌ی هاتنه‌كه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، خۆشی به "كچی زێڕین" ناو ده‌بات.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، له‌لایه‌ن عێراقی و عه‌ره‌به‌كانه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه كه بۆچی سه‌ردانی به‌غدای نه‌كردووه، ئه‌ویش له په‌یامێكدا كه له ته‌نیشت ئاڵای كوردستان وه‌ستاوه، ده‌ڵێ: من هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانم خۆش ده‌وێ، هاتنم بۆ هه‌ولێر مانای ئه‌وه نییه جیاوازی بكه‌م له نێوان شاره‌كانی عێراق، پێشوازی له هه‌ر داوه‌تنامه‌یه‌ك ده‌كه‌م له هه‌ر شارێكه‌وه بۆم بێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: من به‌رپرسیار نیم له هه‌ر دۆخێكی سیاسی و حزبی كه له وڵاته‌كه‌دا ڕویان داوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه كێ داوه‌تی كردووه، ڕولا یه‌مووت نووسیویه‌تی: ئه‌وه پێوه‌ندی به ئێوه‌وه نییه.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری هه‌ولێر، ئه‌و كچه لبنانییه، كه ساڵی پار كلیپێكی نیمچه رووتی بڵاو كردووه‌ته‌وه، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ورووژێنه‌ری خۆی بڵاو كرده‌وه.
هه‌یفا وه‌هبی و رولا یه‌موت، له دایكه‌وه خوشكن، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌كی خراپیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه و چه‌ند جارێك تۆمه‌تی له‌شفرۆشی له هۆتێله‌كانیان داوه‌ته پاڵ یه‌كتر و ئه‌مه‌ش كێشه‌كه‌یانی برده دادگه، به‌ڵام دواجار بڕیاری دادگه‌ی لبنان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یفا شكایه‌وه و رولا تۆمه‌تبار كرا.