سێ نهێنی تا ژیانی هاوسەریتان ئارام و سەركەوتوو بێت

:: PM:03:37:14/01/2017 ‌

خەڵك حەز دەكەن بەردەوام نهێنی سەركەوتن و مانەوەی پێوەندی هاوسەرگیری لەگەڵ بە تەمەنداچوونی هاوسەران بزانن، تا ئێستە ڕووپێوێكی زانستی ورد لەوبارەوە نییە، چونكە زۆرێك لە خەڵكی نهێنییەكان دەزانن، بەڵام پێوەی پابەند نابن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێگەی "كارتز" لەوبارەوە بڵاوی كردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، یەكەم شت كە لە نێوان دوو هاوسەردا پێویستە هەبێ، پێوەندی و بەیەكەوە گونجان و باوەڕ و متمانە بە یەكتركردنە، بەبێ دەستوەردانی كەسی سێیەم، پێویستە خۆیان ئەو باوەڕ و متمانە و گونجانە بدۆزنەوە، لەكاتی كێشەكانیش پەنا بۆ كەسی تر نەبن وەك دادوەر ڕۆڵ لە نێوانیاندا بگێڕێت، بەڵكو پێویستە خۆیان بە تەنیا كێشەكانی خۆیان بێ كەسی سێیەم چارەسەر بكەن.

بەگوێرەی ڕاپرسییەك كە هەزار و 500 هاوسەر ماوەی 10 ساڵ خراونەتە ژێر چاودێرییەوە و لە نهێنی سەركەوتن و ئارامی و پێوەندیی بەهێزی هاوسەرانیان كۆڵیوەتەوە و دەركەوتووە، سەرەكیترین و خاڵی زێڕینی سەركەوتنی هاوسەرگیری ئەوەیە، مرۆڤ لەگەڵ بەرامبەرەكەی هەست بە نەرمی و گونجاوی بكات.

خاڵی دووەم بۆ سەركەوتوویی هاوسەرگیری و پێوەندی نێوان هاوسەران، بریتییە لە ئاستی داواكان و واقیعیبوونیان، هەركات لەمەدا ڕەچاوی یەكتر بكەن، ئەو ژیانیان دەبێتە جیهانێكی ڕۆمانسی و گونجاوی زۆر بەهێز لە نێوانیاندا دروست دەبێ، كەس ناتوانێ ناكۆكی و دووبەرەكی لە نێوانیاندا دروست بكات، هەرچەند واقیعی بن، ئەوا زۆرتر پێوەندییەكانیان بەهێزتر دەبێ، بەپێچەوانەوە هەرچەند ناواقیعی تر بیر بكەنەوە و داوا و گفتوگۆ لەگەڵ یەكتر بكەن، رۆژ دوای ڕۆژ نزیكتر دەبنەوە لە جیابوونەوە.

سێیەم خاڵ بریتییە لە ڕێزگرتنی یەكتر، ئەمە بنەمایەكی یەكلاكەرەوە و چارەنووسسازە لە ژیانی هاوسەرگیریدا لە سەرووی پێوەندی جەستەی و تەواوی چێژ و خۆشییەكانە كە بەیەكەوە دەیبینن، ئەگەر بۆ چركەیەك هەر یەكێك لە هاوسەران ئەو بنەمایە لە دەست بدەن، واتە خۆشەویستی نێوانیان لە دەست دەدەن، بەگشتی ڕێزگرتنی بەردەوام مانای خۆشویستنی بەردەوامە، هەركات ڕێز نەما، خۆشەویستی نامێنێت و ناكۆكی و گرفتە گەورەكان دەست پێ دەكەن.

بەگوێرەی ڕاپرسییەكە، ئەو هاوسەرانەی ماوەی هاوسەرگیرییان 15 ساڵی تێپەڕ كردووە، زیاتر باسی پێوەندی بەردەوام دەكەن، بەڵام ئەوانەی لە 30 ساڵ هاوسەرگیرییان تێپەڕی كردووە، ئەوا زیاتر ڕێز لە یەكتر دەگرن و ڕێزیش سەركەوتنی زۆر زیاتر لە پێوەندییەكان نێوان مرۆڤ بەگشتی و هاوسەرگیری بەتایبەتی دەبەخشێت.

سەرچاوە/سكای نیوز.





وشە - باز ئه‌حمه‌د