كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور ململانێكانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ ته‌نیا خۆی له مۆبایل و ئایپاد نابینێته‌وه، ئه‌مجاره سامسۆنگ له به‌رانبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی لاپتۆپه نوێكه‌ی ئه‌پڵ، خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی به‌رهه‌مێكی ناوازه‌ی لاپتۆپه تا به‌و شێوه‌یه ڕكابه‌ری لاپتۆپه نوێكه‌ی ئه‌پڵ بكات.
ئه‌و جۆره
لاپتۆپه ناوی نراوه گالاكسی تاب ئێس شه‌ش و به دوو شێوازی جیا جیا دروستكراوه، یه‌كێكیان میمۆرییه‌كه‌ی 128 گێگابایته‌وه و ڕامی شه‌ش گێگابایته و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 649 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، جۆری دووه‌می میمۆرییه‌كه‌ی 256 گێگابایته و ڕامی هه‌شت گێگابایت و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 729 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌و لاپتۆپه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ به شاشه‌یه‌كی قه‌باره‌ی 10.5 بۆسه و به تایبه‌تمه‌ندی ئۆلید و به كوالێتی 2560/1600 پێكسڵ وێنه ده‌خوێنێته‌وه، هاوكات شوێنی په‌نجه‌مۆری ده‌ست و ناسینه‌وه‌ی ڕووخساری هه‌یه، پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی له جۆری سانپدراگۆن 855ه‌وه كه به پێشكه‌وتووترین جۆری پرۆسیسه‌ر داده‌نرێت، هاوكات پاترییه‌كه‌ی به كوالێتی 7040 میلی ئه‌مپێره و ده‌توانرێ ماوه‌ی زیاتر له 15 سه‌عات كاری پێ بكرێت.
ڕووی ده‌ره‌وه‌ی له كانزا و شوشه پێكهاتووه و چوار بڵندۆگی پێشكه‌وتووی هه‌یه، ده‌توانرێ له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ی به قه‌ڵه‌می ئه‌لیكترۆنیش نووسین بكه‌ن، له‌گه‌ڵ زۆر تایبه‌تمه‌ندی تر.