داهێنانێكی نوێ، ڕه‌نگه ببێته یه‌كێك له داهێنانه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌مساڵ كه ده‌توانێ پارێزگاری له بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی ده‌نگ بكات.
له پێشانگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی به‌رده‌ست (CES 2017) كه له ویلایه‌تی "لاس فیگاس"ی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوو، ئامێرێك به ناوی "Hushme" نمایش كرا كه توانای بێ ده‌نگكردنی مرۆڤی هه‌یه، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی ده‌نگ له‌ناو ئامێره‌كه‌دا له كاتی ته‌له‌فۆنكردن تا نه‌یه‌ڵێ چوارده‌وره‌كه‌ی بێزار بكات.
ئامێره‌كه زۆر له مایكرۆفۆن ده‌چێت له ڕووی دیزاینه‌وه، به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی به گوێوه بكرێت، به‌ده‌مه‌وه ده‌نرێت و له ڕێی بلوتووسه‌وه له‌گه‌ڵ مۆبایله‌كه‌ت ده‌یبه‌ستیته‌وه.
سوودی ئامێره‌كه ئه‌وه‌یه، كاتێك كه‌سێك له شوێنێكی گشتی یان له‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا دانیشتووه و پێوه‌ندی بۆ دێت، تا بتوانی به ئازادی خۆی وه‌ڵام بداته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی چوارده‌وری بێزار بكات یان بتوانێ كه‌س گوێی لێ نه‌بێ و پارێزگاری له تایبه‌تمه‌ندیی خۆی بكات، ئه‌وا له ڕێی ئه‌و ئامێره‌وه ده‌توانێ له شوێنی خۆی پێوه‌ندییه‌كه‌ی وه‌ڵام بداته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بێزار بكات.
ئامێره‌كه، جگه له‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی ده‌نگت ده‌پارێزێ، نایه‌ڵێ هیچ ده‌نگێكی تر جگه له ده‌نگی خۆت بگات به‌و كه‌سه‌ی كه پێوه‌ندیی پێوه ده‌كه‌یت.
وه‌ك له پێشانگهكهدا نمایش كراوه، به 200 دۆلار ده‌خرێته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پسپۆڕانی به‌شداربووی پێشانگه‌كه، بووه جێی متمانه و ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر وه‌رگیرا.