لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان چی بینراوە؟

:: PM:05:24:14/01/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەموو لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان دیاردەیەك بینراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك دوو وێنەی داناوە و نووسیویەتی، لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان دیاردەی (سەگەكانی خۆر- sun dogs) بینراوە.

كەشناسی هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەو دیاردەوە رانەگەیاندووە، بەڵام ئەوە یەكەمجار نییە لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان دیاردەیەكی لەو شێوەیە بەدی دەكرێت و پێشتر، چەند پەڵە هەورێك بەشێوەی جیاواز دەركەوتن و دەنگدانەوەی لێ‌ كەوتەوە.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم