زۆرجار به‌كارهێنه‌رانی
ماسنجه‌ر تووشی هه‌ڵوێستی ناخۆش و شه‌رمنده ده‌بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڕێ یان كه‌سێكی ئه‌زیزیان په‌یامی بۆ ناردووه و پرسیاری له‌باره‌ی شتێكه‌وه كردووه، یان پێویستییه‌كی هه‌بووه، به‌ڵام كه‌سی به‌رانبه‌ر نامه‌كه‌ی ده‌بینێ و وه‌ڵامی ناداته‌وه، ئه‌مه زۆر جار تووڕه‌بوونی هاوڕێكان و ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویست و هاوسه‌رانیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه‌واته چۆن خۆت له‌و كێشه‌یه ڕزگار ده‌كه‌یت؟
باشترین فێڵ كه زۆر ئاسایی و سانایه بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كان له‌سه‌ر شوێنی پێشاندانی چالاكییه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بێ ئه‌وه‌ی بچیته ناو ئاپی ماسنجه‌ر، واته Notficationmه‌كان، به‌ڵام هه‌رچه‌نده ئه‌مه كارێكی ئاسانه، كه‌چی ورده‌كاری هه‌موو نامه‌كه‌ت پێشكه‌ش ناكات، به‌ڵكوو ته‌نیا چه‌ند وشه‌یه‌ك داده‌نێت و بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی نامه‌كه ناچار ده‌بیت بچیته ناو ماسنجه‌ره‌وه و له‌و كاته‌یش لای به‌رانبه‌ره‌كه‌ت ده‌نووسرێ Seen واته به‌رانبه‌ره‌كه‌ت كه نامه‌ت بۆ ناردووه، نامه‌كه‌ی تۆی بینیوه.
چاره‌سه‌رێكی تر ئه‌وه‌یه كه كاتێك ده‌ته‌وێ نامه‌كه بخوێنێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت هه‌ستی پێ بكات، ئه‌وه‌یه كه مۆبایله‌كه‌ت بخه‌یته سه‌ر دۆخی گه‌شتكردن و فڕۆكه، به‌مشێوه‌یه هیچ پێوه‌ستبوونێكت به هێلی ئینته‌رنێت نامێنێت و ده‌توانی نامه‌كه به ته‌واوی بخوێنیته‌وه، ئه‌مه هه‌رچه‌نده پێویستی به‌وه‌یه له خه‌ت و كاره‌كه‌ت دووركه‌ویته‌وه و مۆبایلت بخه‌یته سه‌ر دۆخی ناو فڕۆكه، به‌ڵام به ئاسانی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌تان بۆ ده‌كات.
بۆ ئه‌وانه‌یشی به لاپ‌تۆپ و كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر هێڵن و ده‌یانه‌وێ ئه‌و كێشه‌یه‌یان له كۆڵ ببێته‌وه، ئه‌وا به‌كارهێنه‌رانی وێبگه‌ڕی گووگڵ كرۆم ده‌توانن، زیادكراوی Unseen له كرۆم ستۆری بۆ وێبگه‌ڕه‌كه‌یان زیاد بكه‌ن، ئیتر به یه‌كجاری له‌م گرفته ڕزگاریان ده‌بێ و به ویستی خۆیان ده‌توانن نامه‌كان بخوێننه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت بزانێ كه بینیووته.