پاش ئهو سهركهوتنانهی له بهرههمهكانی پێشووی بهدهستی هێنا، سامی كاكه دهرهێنهر و شارهزای بواری ئهنیمهیشن بهرههمێكی نوێی ئهنیمهیشنی به ناوی ئازاد ڕاگهیاند.
ھونەرمەندی دەرھێنەر "سامی کاکە" دوای بەدەستھێنانی چەند خەڵاتێکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە فیلمی "خەرەند- الھاویە" کە فیلمێکی ئەنیمەیشن بوو، یەکەم تاقیکردنەوەی ئەو ھونەرمەندە بوو لە بواری ئەنیمەیشندا و توانی ببێتە براوەی چەند خەڵاتێک، ئێسته خەریکی بەرھەمێکی نوێی ئەنیمەیشنە بە ناوی "ئازاد".
ئەمڕۆ سێشەم شەشی ئاب، سامی کاکە تایبەت بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەم فیلمە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێرە و کارە ھونەرییەکانی ئەم فیلمەش لە لایەن ھونەرمەند "ئەنەس موسەوی" لە کۆمپانیای "گوڵدن گەیت" جێبەجێ کراوە، ھاوکات سەرپەرشتیاری بەرھەمەکە "شاخەوان مستەفا"ـیە و بڕیاریشە لە مانگی 10 کۆتایی بە ھەموو کارە ھونەرییەکانی ئەو ئەنیمەیشنە بێت.
ھونەرمەند سامی کاکە، ساڵی 1976 لە ھەولێر لەدایک بووە، نزیکەی چارەگە سەدەیەکە لە بواری دەرھێناندا کار دەکات و لە ماوەی ڕابردووشدا خاوەنی چەند بەرھەمێکی جوانە بە ناونیشانی "ئەودیوی تاوان، دارک دەی، تارمایی،Erbil my love، تیرۆر، بۆ یادی ئێوە، ژیان لە گەڕەکێک، سپی سپی" دوا بەرھەمیشی ئەنیمەیشنی "خەرەند" بوو، کە وەک ئەزموونێکی نوێ لەو بوارە کاری لەسەر کرد.
وشه/ گەرمیان گلی