به‌هه‌منی قوبادی له‌ فیلمێكی ئاڵپاچینۆ و ڕۆبێرت دینیرۆ به‌شداره‌

:: PM:10:11:06/08/2019 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لە شاری سلێمانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیەندرا، كە زیاتر لە 200 فلیمی نێودەوڵەتی تیادا نمایش دەكرێت.

فوئاد جەلال ڕەشید، بەڕێوەبەری مەستی فیلم و فێستیڤاڵەكە بە"وشە"ی ڕاگەیاند، چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە 1 تا 7ی ئۆكتۆبەر بەردەوام دەبێت و دوو ڕۆژ تایبەتە بە كردنەوە و كۆتایی فێستیڤاڵ و پێنج ڕۆژیش تایبەتە بە وۆركشۆپ و سیمینار و فیلمی كلاسیكی نمایش دەكرێت، مێوانەكانی ئەمساڵ زیاتر دەبن لە 200 كەس و زیاتر تیشكمان خستووەتە سەر كۆمپانیا گەورەكانی فیلم تاكو هانیان بدەین بێنە كوردستان كە شوێنێكی ئارامە و لۆكەیشنێكی باشی هەیە.

زیاتر گوتی، تاكو ئێستە بڕیارە زیاتر 200 فلیم لە ڕۆژەكانی فێستیڤاڵەكەدا نمایش بكرێن و لە سیتی سینەما و سینەما سالم و تەلاری هونەر فلیمەكان نمایش بكرێت، جیاوازی فێستیڤاڵی ئەمساڵ لەگەڵ خولی پێش خۆی ئەوەیە كە ئەمساڵ سەرۆكی فێستیڤاڵە گەورەكانی جیهان دێنە ئێرە و سەرەڕای بەشداریان لە فێستیڤاڵ، پلەبەندیش بۆ فێستیڤاڵەكە دەكەن و هەڵی دەسەنگێنن، ساڵی ڕابردووش پلەیەكی باشمان بەدەست هێنا. 

سەبارەت بە دەستكەوتی فێستیڤاڵەكان رەشید دووپاتی كردەوە، دەستكەوتی فێستیڤاڵەكە فیلمێكی گەورەی عێراقی بەئەنجام بگات كە بودجەكەی دوو ملیۆن دۆلاری تێچوو بوو، بەناوی "ڕۆژێك لە بەغدا"، كە ئەكتەری كورد و عەرەبی تێدا بوو و لۆكەیشنەكانیش سلێمانی و بەغدا بوون، لە پڕۆژەی دووەمیشماندا سەرقاڵی فلیمێكین بەناوی "تاقیكردنەوە"، بە ملیارێك و 200 هەزار دینار بەرهەم دەهێنرێت.

سلێمانی/ ئاریان محەمەد



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل