دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هێرشی كرده سه‌ر كۆمپانیای گووگڵ و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه كۆمپانیاكه هه‌وڵی داوه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2016ی به‌لاڕێدا ببات و هۆشداری توندی دا له هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوو چاودێری وردی كۆمپانیاكه ده‌كات و له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ر كارێكی له‌مشێوه‌یه به توندی سزای ده‌دات.
له زنجیره‌یه‌ك تویتدا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به توندی ڕه‌خنه‌ی له سوندار بیتشای سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گووگڵ كرد، هاوكات دووباره پرسی پێوه‌ندی و كاری هاوبه‌شی كۆمپانیاكه‌ی له‌گه‌ڵ چین خسته‌وه به‌رباس، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا جه‌نگی بازرگانی دژی چین ده‌ست پێكردووه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ناردنی كاڵای ئه‌مه‌ریكای و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه‌كان بۆ چین و به‌ستنی له‌و وڵاتانه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
له یه‌كێكی تر له تویته‌كانی نووسیویه‌تی، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای
گووگڵ "سوندار بیتشای" له كاتی هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌مه‌ریكا هه‌رچه‌نده زۆر به‌ڵێنیان دا، به‌ڵام ئه‌ندازیار كیڤن كیرنیكی هه‌موو ڕاستییه‌كانی ئاشكرا كرد، كه چۆن هه‌وڵیان داوه كهمپنهینهكهی ئێمه كه‌م بایه‌خ پێشان بده‌ن.
تره‌مپ ڕوونی كرده‌وه، هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوو به وردی چاودێری گووگڵ ده‌كه‌ین، هه‌ر كارێكی نایاسایی لێ ببینین به توندی سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین.