فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی ڕۆژانه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به هه‌زاران گه‌شت ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ گه‌یاندنی گه‌شتیاران به وڵات و ئه‌و شوێنانه‌ی مه‌به‌ستیانه، زۆرجاریش فڕۆكه‌كان له كه‌شوهه‌وایه‌كی ناله‌باردا ده‌فڕن و له به‌رزترین خاڵی ئاسمانه‌وه تووشی دۆخێكی خراپ ده‌بن و ئه‌وه‌شی له‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ لێدانی هه‌وره برووسكه‌یه له فڕۆكه‌یه‌ك له‌به‌رزایی ئاسمانه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ 747ه و له شاری مۆسكۆوه به‌ره‌و سوشی گه‌شت ده‌كات، به‌ڵام له ئاسمان هه‌وره برووسكه لێی ده‌دات و هه‌ندێ له سه‌رنشینانی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی له یوتیوبدا ده‌ڵێن له‌و ساته خۆیان له نێو مه‌ترسی ڕاسته‌قینه بینیووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ العربیه