له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوای ده‌رچوونیشی، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام تویته‌ری وه‌ك سه‌كۆیه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر نه‌یارانی به‌كار هێناوه و ئه‌مه‌ش تویته‌ری تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر كرده‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ڵێن، تویته‌ر پشتیوانی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات، بۆیه ڕێگه ده‌دات له‌وێوه هێرش بكاته سه‌ر كه‌سایه‌تی تر.
دۆناڵد تره‌مپ له دوا هێرشیدا كه له ڕێگه‌ی تویته‌ره‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر جۆن لویس سیمبۆلی به‌رگری له ئازادییه‌كان و خه‌باتكاری گه‌وره‌ی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی، دوای ئه‌وه‌ی جۆن لویس ئاشكرای كرد، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا شه‌رعی نییه، چونكه ڕووسیا ده‌ستوه‌ردانی تێدا كردووه.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌كاونته‌كه‌ی له ماوه‌ی 48 سه‌عاتی داهاتوو ئه‌كاونتی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ڕووسیا ڕاده‌گیرێت.
پۆل هۆرنه‌ر گوته‌بێژ به‌ناوی "تویته‌ر" ئاشكرای كرد، كۆمپانیای تویته‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنه‌رانی نابه‌خشێ له كاتی به‌كارهێنانی تویته‌ر بۆ ڕق و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و نه‌مانی لێبورده‌یی.
هه‌روه‌ها گوتی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانین له پێناوی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به ڕوویدا بوه‌ستینه‌وه و پێی بڵێن، "نه‌خێر به‌ڕێز تره‌مپ، ئێمه له‌گه‌ڵ تۆدا نین و له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانیشت هاوڕا نین".
هۆرنه‌ر ڕه‌خنه‌ی له تره‌مپ گرت و گوتی، پێشتریش ستیڤ بانۆنی ڕه‌گه‌زپه‌رست چه‌ندان په‌یام و دروشمی دژی موسڵمانه‌كان و رێكخراوه ڕاستڕه‌وه‌كان بڵاو كرده‌وه، هاوكات وه‌زیری په‌روه‌رده خاوه‌نی ملیاران دۆلاره و نازانێ سیسته‌می خوێندنی حكوومی و گشتی چۆنه!.
ئاماژه‌ی دا، گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ناكرێ ئه‌وه قبووڵ بكه‌ن، منداڵه‌كانیان شایانی سه‌رۆك و فه‌رمانده‌یه‌ك كه داهاتوویان مسۆگه‌ر و سه‌ركه‌وتوو بكات، كۆمپانیای تویته‌ریش هیچ یارمه‌تی و لێبورده‌یییه‌كی نابێ و نایه‌وێ سه‌رۆكایه‌تی وڵات ببێته گاڵته‌جاڕی، هیچ بژارده‌یه‌كی تریشمان له به‌رده‌مدا نییه، جگه له داخستنی ئه‌كاونته‌كه‌ی تره‌مپ.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كۆمپانیای تویته‌ر، تره‌مپ له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕه‌سمیدا بڕیاره‌كه‌ی تویته‌ری به جێگه‌ی پێكه‌نین له قه‌ڵه‌م دا و گوتی، له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی گفتوگۆ ده‌كات بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كان، ڕێگه‌یه‌ك ده‌دۆزنه‌وه بۆ كۆتایی، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی بێ ده‌نگكردنم ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له تره‌مپ به تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ڕاگه‌یاندووه، تره‌مپ له ئێسته‌وه ئه‌كاونتێكی تری له تویته‌ر كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ به خێرایی هه‌وادارانی له ئه‌كاونته‌كه كۆنه‌كه‌ی بۆ ئه‌و ئه‌كاونته بگوێزێته‌وه.