بەوشێوەیە خۆت لە میكرۆبی گەدە بپارێزە

:: PM:08:45:07/08/2019 ‌

میكڕۆبی گەدە یەكێكە لە كێشە تەندروستییەكانی زۆرێك بەدەستییەوە دەناڵێنن و رەنگە مەترسی دروست بكات، بۆیە پێویستە خۆتی لێ بپارێزیت، ناوی زانستی "هیلیكۆ بیلۆری"یە و بەكتریایەكی لوولپێچییە و لە گەدەی مرۆڤدا دەژیت و رەنگە ناوپۆشی گەدە تووشی هەوكردن و سووتانەوە و برین بكات، هاوكات بە شێرپەنجەی گەدەش دەبەسترێتەوە.

رەنگە زۆرێك هەست بە نیشانەكانی نەكەن كە سەرەتا هیچ دیار نییە، بەڵام بەتێپەڕبوونی كات كاریگەری ترسناكی دەبێت و نیشانەكانی بریتین لە، ژانە سك و هێڵنج و رشانەوە و لەدەستدانی حەزی خواردن و بای سك و لەدەستدانی كێش، هرۆكارەكەی پیسبوونی ئاو و خۆراكە و لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگوازرێتەوە.

مەترسییەكانی بریتییە لە خوێنبەربوونی ناوخۆیی و گیرانی ریخۆڵە و یان كونبوونی گەدە و هەوكردنی ناوپۆشەكەی و شێرپەنجەی گەدە، رێگەكانی خۆپاراستن لێی بریتییە لە دڵنیابوون لە پاكی خۆراك و ئاو و كوڵاندنی خۆراك بەجوانی و خۆدوورخستنەوە لە شوێنی پیس و نەخواردن تیایدا و شووشتنی دەست و بەرنەكەوتنی كەسانی تووشبوو یان بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 518 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌