دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی مێژوو كه له ساڵی 1977 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین یاری كردووه و له‌ناو خه‌ڵكی دنیا زۆر ناسراوه.
مارادۆنا له‌و كاته‌ی یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجام داوه هه‌ڵبژارده‌كه له لووتكه‌ی سهركهوتنیدابوو كه ئه‌مه وای كرد له ساڵی 1986 جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنن، هه‌ر له‌و ساڵه‌یشدا كارێكی كرد به‌رانبه‌ر به‌ریتانیا كه تا ئێسته‌یش بیریان نه‌چووته‌وه ئه‌ویش گۆڵكردن بوو به ده‌ست.
ناوی ته‌واوی دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنایه له 30 ئۆكتۆبه‌ری 1960 له لانۆس ئه‌رجه‌نتین له‌دایكبووه و له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه مارادۆنا یاریزانه و یه‌كه‌م یاری ساڵی 1977 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجام دا، ئه‌م یاریزانه له ساڵی 1982 به‌شداری مۆندیالی كرد و توانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات و خۆی به‌ناوبانگ بكات تا له مۆندیالی ساڵی 1986 دا جامی جیهانی به‌ده‌ست هێنا.