نوێنه‌ری زیاد له 70 وڵاتی دنیا له پاریس كۆ بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی دانوستاندن.
له ساڵی 2014ه‌وه دانوستانه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل راگیراون و حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌ڵه‌ستین پێشوازی گه‌رمی له كۆبوونه‌وه‌ی پاریس ده‌ربڕی، به‌ڵام ئیسڕائیل به‌توندی ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی هه‌وڵی 70 وڵاته‌كه‌ی دنیا گرت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، نوێنه‌ری فه‌رمی ئه‌مه‌ریكایش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده بێت و كۆشكی سپی رای گه‌یاندووه، جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پاریس ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنفڕانسه‌كه‌ی پاریس داوایان له فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل كردووه ره‌چاوی به‌یاننامه‌ی كۆتای كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام له‌ناو كۆنفڕانسه‌كه‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دوای ئه‌وه هات كه له‌و چه‌ند مانگه‌ی دواییدا ئاستی گرژییه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل به‌رز بووه‌ته‌وه و له هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌و گرژییانه گه‌یشتنه لووتكه، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه هات ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری دا رێگری له ئیسڕائیل بكرێت له دروستكردنی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له كه‌رتی غه‌زه و رۆژهه‌ڵاتی ئورشه‌لیم.
دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، بنیامین نه‌تانیاهۆ كه هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیلیشه، باڵوێزی سه‌رجه‌م وڵاتانی به‌شداربوو له‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی بانگهێشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد بۆ لێپێچینه‌وه و پابه‌ند نه‌بوونی ئیسڕائیلی به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ن راگه‌یاند.
ئاژانسی BBC ئاشكرای كردووه، بڕیاره له به‌یاننامه‌ی كۆتای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پاریس، داوا له هه‌ردوو وڵات بكرێت پابه‌ندی خۆیان بۆ پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ پیشان بده‌ن.