رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات كورد به‌و رێككه‌وتنه نیگه‌ران نییه، كه دوێنێ له‌لایه‌ن توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى دانانى ناوچه‌ى ئارام له سووریا راگه‌یانراوه. له به‌شێكى راپۆرته‌كه‌دا ده‌ڵێ له رۆژانى داهاتوو به ده‌ركه‌وتنى سێ ئاماژه راستى و رژدى رێككه‌وتنه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ.
دوێنێ ته‌واوبوونى دانوستاندنێك كه له وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا به‌ڕێوه چوو، ئه‌و وه‌زاره‌ته له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى راى گه‌یاند توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر دانانى ناوچه‌ى ئارام رێككه‌وتوون. به‌گوێره‌ى ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ى كه ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
جه‌زیره ئاماژه‌ى بۆ كردووه، رێككه‌وتنه‌كه‌ى دوێنێ ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه له خۆى ده‌گرێت.
-به‌رده‌وامبوونى گفتوگۆكانى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ پلاندانانى دامه‌زراندنى ناوچه‌ى ئارام.
- له قۆناغى یه‌كه‌م هه‌نگاو بنرێت بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكترین كات مه‌ترسییه‌كانى توركیا بڕه‌وێته‌وه.
-دامه‌زراندنى ژوورى هاوبه‌شى ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ هاوئاهه‌نگى بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌كه.
-دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه ده‌روازه‌یه‌كى ئاشتى بێت و كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره سوورییه‌كان بكرێت.
رۆژنامه‌ى
ئیندپێدنتى به‌ریتانى كه به زمانى عه‌ره‌بى ده‌رده‌چێ له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رۆشنایى ده‌خاته سه‌ر سێ بابه‌ت، یه‌كه‌م ئه‌و كێشه ئاڵۆزانه‌ى له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و به ئاسانى یه‌كلا ناكرێنه‌وه. دووه‌م بوونی جۆرێك له ئاسووده‌یى له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانى سووریا. سێیه‌م به‌شى راپۆرته‌كه‌یش ئه‌وه‌یه رژدى ئه‌م رێككه‌وتنه راگه‌یانراوه ئێسته ده‌رناكه‌وێ، به‌ڵكو سێ ئاماژه هه‌ن له چه‌ند رۆژى داهاتوودا دروستى رێككه‌وتنه‌كه ده‌رده‌خه‌ن.
له‌باره‌ى ناكۆكى ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى دانانى ناوچه‌ى ئارام، له راپۆرته‌كه‌ى ئیندپێدنت هاتووه "له شه‌ش مانگى رابردوودا له‌وه‌ته‌ى به فه‌رمى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندراوه چوار بابه‌تى هۆى ناكۆكى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بووه".
یه‌كه‌م بابه‌ت پانى ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه بڕیاره دروست بكرێ، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ له پێنج كیلۆمه‌تر زیاتر نه‌بێت، كه‌چى توركیا ده‌یه‌وێ 20 -30 كلیۆمه‌تر بێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات رازیكردنى هێزه كوردییه‌كان به‌م پێشنیازه‌ى توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه زه‌حمه‌ت بێت، چونكه ئه‌و مه‌ودایه‌ى توركیا داواى ده‌كات چه‌ندان ناوچه‌ى كوردى له‌خۆ ده‌گرێت له‌وانه دێرك و كۆبانى.
بابه‌تێكى تر مه‌سه‌له‌ى سه‌رپه‌رشتى ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه به" ئارام" وه‌سف ده‌كرێت، مه‌سه‌له‌ى هه‌ره دژوار، بابه‌تى چه‌كه، توركیا ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر سنووره‌كانى ناوچه‌ى ئارام ئه‌و هێزانه‌ى كه نه‌یارن هیچ جۆره چه‌كێكیان نه‌بێت ته‌نیا ئه‌و چه‌كانه نه‌بێت كه بۆ كۆنتڕۆڵكردنى تاوان به‌كار ده‌هێنرێن. جگه له‌مه‌یش خاڵێكى تر دروستكردنى ده‌روازه‌یه‌كه له نێوان ناوچه‌ى ئارام و ناوچه‌كانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات، ئه‌مه‌یش جۆرێك له ددانپێنان ده‌بێت له لایه‌ن توركیاوه به‌و ناوچه‌یه. له‌و راگه‌یاندنانه‌ى دوێنێ كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، باسى هیچ یه‌كێك له‌م خاڵانه نه‌كراوه، بۆیه رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ "هێشته ئه‌و بابه‌تانه به ناڕۆشنى ماونه‌ته‌وه".
به‌شى دووه‌مى راپۆرته به‌ریتانییه‌كه باس له جۆره ئاسووده‌ییه‌ك ده‌كات كه له لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه له‌م رێككه‌وتنه به‌دی كراوه و له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌و هۆكارانه ده‌كات كه وایان كردووه كورد له به‌رانبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كى زۆر ناكات.
یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه ئه‌و رێككه‌وتنه تارمایى جه‌نگى له ناوچه كوردییه‌كان به‌دوور خستووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌كه‌ى ده‌ڵێ به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌م رێككه‌وتنه نه‌یهێشت جه‌نگێگى سه‌رانسه‌رى له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان رابگه‌یه‌نرێ هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له عه‌فرین رووى دا. دووه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه ئه‌م رێككه‌وتنه جۆرێكه له ددانپێنانى توركیا به‌و قه‌واره سیاسییه‌ى كه كورد هه‌یه‌تى. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش سه‌رچاوه كوردییه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، له‌ته‌واوى كاتى به‌ڕێوه‌چوونى دانوستاندنه‌كان ئه‌مه‌ریكا له ورده‌كارییه‌كانى لایه‌نى كوردى ئاگادار كردووه‌ته‌وه و دواتریش توركیا له ژێر گوشار ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى كردووه، چونكه له‌سه‌ر ئیدلب نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ رووسیا رێك بكه‌وێت و ئه‌مه‌ریكایش بۆ هێوركردنه‌وه‌ى توركیا ئه‌م كاره‌ى كردووه.
هه‌موو ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ى كه له راپۆرته‌كه بۆ رێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێن، گومان له‌باره‌ى رژدبوونى دروست ده‌كات، بۆیه رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت ده‌ڵێ بۆ ده‌رخستنى ئه‌وه‌ى ئه‌م رێككه‌وتنه لاواز نییه، ده‌بێت له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك ده‌ربكه‌وێ. یه‌كه‌م نیشانه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى توركیا له هه‌ڕه‌شه‌كردن به ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى به‌رده‌وام بوون، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێ رێككه‌وتنه‌كه لاوازه و توركیا متمانه‌ى به به‌ڵێنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نییه.
دووه‌م نیشانه ده‌بێت له رووى مه‌یدانییه‌وه جموجووڵى هه‌ردوولا بۆ رێككه‌وتنه‌كه ده‌ست پێ بكات، به تایبه‌تى بۆ دانانى ده‌روازه‌یه‌كى سه‌قامگیر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان. سێیه‌میش كاردانه‌وه‌ى سووریا و رووسیایه به‌رانبه‌ر ناوچه كوردییه‌كان، چونكه ئه‌وان پێشتر گوشاریان ده‌خسته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان به بیانووى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا، تا ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه ژێر كۆنتڕۆلى ئه‌سه‌د، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنى رێككه‌وتنى توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ئامانجه‌ى ئه‌وان له ناو ده‌بات.