دوای 10 ساڵ له ده‌ركه‌وتنی مۆبایلی زیره‌ك له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه، زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌ستیان به گفتوگۆ و ده‌نگۆ كردووه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن 8، كه بڕیاره له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا بخرێته ڕوو و زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌ڵێن، ئایفۆن8 شۆڕشێك ده‌بێ له بواری مۆبایلی زیره‌ك.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه پێگه‌ی "فۆرێبس" بڵاوی كردووه‌ته‌وه و نیمچه دڵنیایییه‌كی داوه كه نه‌وه‌ی نوێی ئایفۆن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز و سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاو و شێ و ته‌م كاری تێناكه‌ن، ده‌توانێ به‌رگه‌ی ئاو بگرێ تا قووڵایی مه‌ترێك و 50 سانتیمه‌تر و بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌كیش بمێنێته‌وه. جێی باسه ئایفۆن7 و ئایفۆن 7 پله‌س ته‌نیا ده‌توانن له قووڵایی مه‌ترێك ئاودا به سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه و ئاو هیچ كاریان تێ نه‌كات.
زۆرێك له شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئایفۆن به یه‌كخستنی شوێنی شه‌حن و هێدفۆن كارێكی بوێرانه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌پڵ له‌مه‌دا په‌شیمان ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌واده‌یه‌كی فره‌وانتر بۆ پاتریی مۆبایله‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات و ته‌مه‌نی پاتری و ئامێره‌كه درێژ ده‌كاته‌وه و وا ده‌كات به‌رگه‌ی زیاتری ئاو و ته‌م و غوبار ده‌گرێ.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئایفۆن له په‌یكه‌ری ده‌ره‌وه‌ی پشت به شووشه ده‌به‌ستێت و هاوكات به‌شێوه‌ی لاسلكی و بێ وایه‌ریش ده‌توانرێ شه‌حن بكرێته‌وه.
پێشتر ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئه‌پڵ به نیازه شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو و كوالێتی OLED به‌رهه‌م بهێنێت كه ده‌توانرێ بچه‌منێرێته‌وه‌ش و هیچی لێ به‌سه‌ر نه‌یه‌ت.