گێرهارد شرۆده‌ر ڕاوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه پێویسته ڕێوشوێنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زیاتر بكرێن تا سه‌قامگیری له عێراق، سووریا و لیبیا به‌رقه‌رار بێت، پێشی وایه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران، پێویسته به چه‌ندان جۆر پلان دابنرێت.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی پێشووی ئه‌ڵمانیا كه ئێسته به سه‌ردانێك چووه بۆ سعوودیه و بڕیاره كۆمه‌ڵێ ڕێككه‌وتنی ستراتیژی له نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو بكه‌ن، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژمامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، ده‌ڵێ: ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی عێراق، سووریا و لیبیا سه‌قامگیری به‌خۆوه ببینن، ڕۆڵی كاریگه‌ری بینیوه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه ده‌بێ دووپات له به‌رده‌وامیی سه‌قامگیری داهاتووی ئه‌و وڵاتانه بده‌ین.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌موو كۆچه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه و زیاتر له‌و سێ وڵاته‌وه ڕوو له ئه‌وروپا به گشتی و ئه‌ڵمانیا به تایبه‌تی ده‌كه‌ن، شرۆده‌ر گوتی: له دوای دووه‌م جه‌نگی جیهانییه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره به‌و لێشاوه زۆره كۆچ بكرێت، ته‌نگژه‌ی كۆچبه‌ران ته‌نیا به یاسا ناوخۆیییه‌كان چاره ناكرێ، به‌ڵكو به‌رنامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وێ، بۆ نموونه سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كار ده‌كات تا به‌ره‌نگاری هه‌موو ئاسته‌نگێك ببێته‌وه، به‌ڵام به ته‌نیا فریا ناكه‌وێت.
له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و وڵاتانی پێنج+یه‌ك، ڕاوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاند، وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێ هه‌ڕه‌شه‌دان كه بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری له ته‌واوی ناوچه‌كه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش به‌شێكه له‌و هه‌ڕه‌شانه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، پێویستی به كاته، زۆرجاریش گفتوگۆكان ئاسان نابن، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك پێویسته هه‌ماهه‌نگی و پاراستنی ته‌رازوو له‌بیر نه‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و هه‌رێمییه‌كانی هه‌موو لایه‌ك بپارێزێ، تا سه‌قامگیریی به‌رده‌وام بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش به ڕێگه‌ی دیپلۆماسی ده‌كرێ.
گێرهارد شرۆده‌ر كه ئێسته سه‌رۆكی فه‌خریی یه‌كێتیی ئه‌ڵمانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك و ناوه‌ڕاسته، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته‌كه‌ی هه‌موو ئاماده‌یییه‌كی تێدایه بۆ پشكداری له هاوكاریكردنی وڵاتانی ناوچه‌كه، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، زیاتر له پلانێكی پێویسته، ئومێدیش ده‌كه‌ین یه‌كه‌م هه‌نگاو بریتی بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له نێوان دراوسێكاندا.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، باسی له هه‌وڵه ڕژده‌كان كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوننه‌ی عێراق بۆ ناو كایه‌ی سیاسی و بڕیاردان و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به هانده‌رێكی باش وه‌سف كرد تا وڵاته‌كه له كۆڵ ململانێی مه‌زه‌وی ببێته‌وه.
گێرهارد شرۆده‌ر، له ساڵانی 1998-2005 ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بووه، (ڕاوێژكار به‌رزترین پله‌ی سیاسی و كارگێڕییه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا)، ئه‌ندامی حزبی دیموكراتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌ڵمانیایه كه یه‌كێكه له حزبه زۆرینه‌كانی ئه‌و وڵاته و ڕكابه‌ری حزبی دیموكرات مه‌سیحیی ئه‌ڵمانیایه كه "ئه‌نجێلا مێركڵ" سه‌ركرده‌یه‌تی و چه‌ند جارێك پێكه‌وه حكوومه‌تی هاوپه‌یمانییان پێك هێناوه، به‌ڵام مێركڵ و حزبه‌كه‌ی توانییان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ردا تۆمار بكه‌ن و شرۆده‌ر له ساڵی 2005 پۆسته‌كه‌ی له ده‌ست بدات و واز له سیاسه‌ت بهێنێ و جارێكی تر بڕواته‌وه بۆ پیشه كۆنه‌كه‌ی كه پارێزه‌رییه و كتێبێكیشی له‌سه‌ر ژیانی خۆی نووسی، به‌ڵام ئێسته جارێكی تر له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو سیاسه‌ت.