كۆمپانیای پینینفارینای ئیتاڵی له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی به‌ناوی "كارما" بۆ یه‌كه‌مجار ده‌خاته بازاڕه‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی ناوازه‌ی گرانبه‌هایه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
caricos" بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی پینینفارینای ئیتاڵی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای پینینفارینا نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه خاوه‌نی جوانترین دیزاینه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروستی كردووه، به‌ڵام له‌رووی نرخه‌وه زۆر گرانبه‌هایه.
پینینفارینا زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، ئۆتۆمبێلی كارما جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی تر خاوه‌ن هێزێكی یه‌كجار زۆره و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی زۆر گه‌وره‌یه كه 3.0 لیتره، هه‌روه‌ها هێزی 650 ئه‌سپیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ سیستمی هه‌شت پستۆنی، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 130 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
پینینفارینا كۆمپانیاییه‌كی تایبه‌تی دروست كردن و به‌رهه‌مهێنای ئۆتۆمبێله، پینینفارینا كۆمپانیاییه‌كی ئیتاڵییه كه له 23ی ئایاری ساڵی 1930 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دروست كردنی ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێ و ئۆتۆمبێله گرانبه‌هاكانی دنیا كه شانبه‌شانی كۆمپانیاكانی لامبۆرگینی و فێراری ده‌روات.