گۆرانیبێژى لاوى كورد "هەردی سەلامی" له پێگهى تایبهتى خۆى له یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "پەری"، بڵاو کردەوە كه تاكو ئێسته 149,249 بینهرى ههبووه.
هەردی سەلامی لە پێگهى تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاو کردەوە بە ناوی "پەری" کە خانمە مۆدێل "پەریسا" لە کلیپەکەدا بەشدارە، تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن هەردی خۆیەوە نوسراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "زانیار فەتاح" بۆ ئەنجام دراوە، کلیپی پەری یەکەمین کلیپی "هەردی سەلامی"ە لە ئەمساڵدا، كه لە ماوەی کەمتر لە 12 سهعاتدا زۆرترین بینهرى تێپهڕ كردووه.
هەردی سەلامی، لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاری کردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە و چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.