به هۆكاری زیاده‌ڕۆیی كردن بۆ سه‌ر ڕووباری سیروان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی لم و زیخی كه‌نار ڕووباری سیروان له سنووری شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن كارگه‌كان سزادران.
یادگار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نۆی ئاب، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خاوه‌ن كارگه‌كانی چه‌و و لم له سه‌ر ڕووباری سیروان به‌رده‌وام ئاگادارده‌كرێنه‌وه كه زیاده‌ڕۆیی نه‌كه‌نه سه‌ر ڕووباره‌كه به‌ڵام ناو به‌ناو هه‌ندێكیان سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتى، له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا شه‌ش خاوه‌ن كارگه‌ی چه‌ولم سزادران و به سزای ئابووری و ڕێگری كردن له هه‌وڵی زیاده‌ڕۆیی.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان، ڕوونیشی كرده‌وه، لیژنه‌كانیان له ناكاو ده‌چێته كه‌ناری ڕووباری سیروان بۆ به ئاگادار بوون له مه‌ترسییه‌كانی زیاده‌رۆیی بۆ سه‌ر ڕووباره‌كه.
له سنووری شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان تا ده‌گاته كه‌لار نزیكه‌ی په‌نجا كارگه‌ی چه‌ولم ڕۆژانه له كاردان، بۆ ده‌رهێنان لم و زیخ به‌و مه‌رجه‌ی تا ئه‌و سنوره‌ی ڕێگه‌یان پێدراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی