ئهمڕۆ ههینى نۆى ئاب، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیاند، "هەندێک میدیا بابەتی گەڕانەوەی مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەیان کردووە بە دەستکەوتی حزبی".
جووتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بە حزبی کردنی بابەتی گەڕاندنەوەی مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ڕوونكردنهوهكهدا ڕای گەیاندووە، "ھەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتی 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەتیان خستووهتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حزبێکه".
جووتیار عادل ئاماژەی بەوەیشکردووە، "لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە چواری ئەنجوومەنی وەزیرانی مێژووى حهوتی ئاب بڕیاری لە سەر دراوە".
گوتەبێژی حکوومەت باسی لەوەیشکردووە، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە حکوومەت هی هەموو هاووڵاتییانە و لە لایەن هیچ حیزب و لایەن و گرووپی سیاسی خاوەندارێتی ناکرێت".
دەقی ڕوونکردنەوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
ھەندێ کەناڵی ڕاگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەنپێداویستی تایبەتیان خستووهتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حزبێکە.
لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە چواری ئەنجوومەنی وەزیرانی حهوتى ئاب، بڕیاری لە سەر دراوە.
حکوومەتی ھەرێم موڵکی ھەموو ھاووڵاتییانی کوردستانە و ھەر بریارێکیش لە لایەن حکوومەتەوە دەدرێت ھی ھەموو ھەرێمی کوردستانە و لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکوومەتیش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکوومەتدا بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ھاووڵاتییان دەکەن.
ھەروەک بەرێز سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە پێشەکی ھێڵەگشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمیشدا ئاماژەی پێداوە، وەزارەتەکان ھی حکوومەتی ھەرێمن نەک حیزبە بەشداربووەکانی ناو کابینە.
ھیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندنی حیزبەکانی بەشداربووی ناو حکوومەت ڕەچاوی ئەم بنەمایە بکەن.
جوتیار عادل
گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان