نووسینی سەردەرگای مزگەوتێك كێشە دەنێتەوە

:: AM:09:02:10/08/2019 ‌
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نووسینێكی سەر دەرگای مزگەوتێكی هەرێمی كوردستان، نووسێنێك بڵاو بووەتەوە و وەزارەتی ئەوقافیش ئاشكرای دەكات هەركەسێك ئەو كارەی كردبێـ دەبێت بە سزای خۆی بگات.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی ڕاپەڕین بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر ئەو نووسینەی سەردەرگای مزگەوتێك، سەركۆنەی ئەوكارە قێزەونە دەكەین و داوا لە مامۆستای ئەو مزگەوتە دەكەین سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و بەشی یاسا بكات.

ڕوون كراوەتەوە، بۆ نووسینەكە داوای یاسایی بۆ بەدواداچوون و كاری پێویست دەكرێ تا هەركەسێك ئەوكارە نەشیاوەی كردبێت، بەسزای یاسایی خۆی بگات و كەسی تر لەهەر شوێنێك و مزگەوتێك كاری وا دووبارە نەكەنەوە.

ئەو ڕوونكردنەوەیەكی ئەوقاف لە كاتێكدایە دوێنێ‌ كۆمەڵێك وێنە بڵاو كرایەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر دەرگای ژوورەوەی مزگەوتێك W.C نووسراوە ئەوەیش ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی لێ كەوتەوە.



وشە - رامیار جەواد