چاودێرانى و ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى سائیروون پێشبینى ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانى نێوان شیوعى و سه‌درییه‌كان به‌هۆى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، كه له بنه‌ڕه‌تدا هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌هۆى جیاوازى ئایدیۆلۆجیاوه لاواز بووه.
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى عێراق له كانوونى دووه‌مى ساڵى 2018 و چه‌ند مانگێك به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه له مانگى ئایارى هه‌مان ساڵ به‌ڕێوه چوو، حزبى شیوعى عێراق كه به كۆنترین حزبى عێراقى داده‌نرێت له‌گه‌ڵ حزبى ئیستقامه، هاوپه‌یمانێكیان به ناوى "هاوپه‌یمانى سائیروون" راگه‌یاند. ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش به پله‌ى یه‌كه‌م له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در پشتیوانى ده‌كرێت.
ئه‌مه‌یش رووداوێكى ده‌گمه‌ن و سه‌یر بوو له مێژووى عێراق و ناوچه‌كه، چونكه ره‌وتى سه‌در ره‌وتێكى ئاینى شیعه مه‌زه‌وه و له به‌رانبه‌ردا حزبى شیوعى حزبێكى عه‌لمانى و ماركسییه كه له بنه‌ڕه‌تدا فه‌لسه‌فه‌كه‌ى ئاین وه‌ك ئامرازێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانى ره‌ت ده‌كاته‌وه. بۆیه هه‌رزوو پێشبینى ده‌كرا ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه سه‌رنه‌گرێت، به‌ڵام وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له به‌رپرسانى ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه لێره و له‌وێ باس له شكستى سائیروون ده‌كه‌ن، كه‌چى چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، به‌ر له ده‌ستپێكردنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به‌ته‌واوى هاوپه‌یمانێتییه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ سه‌ركه‌وتن یاوه‌رى سائیروون نه‌بوو، بۆیه چاودێران و په‌رله‌مانتاران و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانێتى سائیروون و موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى روحى سائیروون دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، سائیروون شكستى زۆر بووه و نه‌یتوانیوه ئه‌و به‌ڵێنانه بهێنێته دى كه پێشتر به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى دابوون".
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه هاتووه، هه‌ندێك زانیارى كه له نه‌جه‌ف و له ماڵه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در دزه‌یان پێ كراوه، ده‌رى ده‌خه‌ن ناكۆكییه‌كى توند له‌نێوان دیارترین كه‌سى حزبى شیوعى و ره‌وتى سه‌در هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى سائیروون ئاشكراى ناكه‌ن.
له كاتێكدا حزبه‌كانى عێراق خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ئاماده ده‌كه‌ن، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێ، چاودێرانى سیاسى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌هۆى ئه‌و سیستمه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، چه‌ند هاوپه‌یمانێتییه‌ك هه‌ڵبشوه‌شێنه‌وه، چونكه له هه‌ڵبژاردنه‌كه سیستمى "سانت لیگۆ" پێڕه‌و ده‌كرێت، كه له خزمه‌تى حزبه گه‌وره‌كان ده‌بێت و حزبه بچووكه‌كان ده‌بنه قوربانیان. وه‌ك چاودێران ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و حزبانه حزبى شیوعى عێراقى ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرینه په‌رله‌مانتارانى سائیروون بێده‌نگییان نه‌شكاندووه و ته‌نانه‌ت داكۆكى له به‌هێزى سائیروون ده‌كه‌ن، له‌وانه ره‌عد مه‌گسووسى په‌رله‌مانتارى سائیروون بۆ "
عه‌ره‌بى جه‌دید" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ركه‌وتنى سائیروون له‌وه‌دا بووه سوننه و شیعه‌ى به یه‌كه‌وه خستووه‌ته ناو یه‌ك هاوپه‌یمانى هه‌ره‌وه‌ها كه‌سانى ئاینى و شیوعى و عه‌لمانییه‌كانى به‌یه‌كه‌وه كۆ كردووه‌ته‌وه و هێشتا به یه‌كگرتوویى ماوه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت به‌دووریشى نازانێ به هه‌مان هاوپه‌یمانى بچنه ناو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانه‌وه.
كه‌چى جیهاد جه‌لیل كه ئه‌ندامێكى دیارى حزبى شیوعى عێراق بوو، پێشتر به‌هۆى هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌ستى له كار كێشاوه‌ته‌وه، له لێدوانێكى بۆ هه‌مان رۆژنامه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه حزبى شیوعى هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ حزبێك كردبێ به‌ڵكو هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌یه‌كى ئاینى بووه. جیهاد جه‌لیل ده‌ڵێ "حزبى شیوعى له‌گه‌ڵ ئیستقامه هاوپه‌یمانى كردووه، ئیستقامه وه‌ك رواڵه‌ت حزبه بۆ ئه‌وه‌ى له فه‌رمانگه‌ى تۆمارى حزبه‌كان دابنرێت، ئه‌گه‌رنا له واقیعدا بوونى نییه، چونكه به‌كورتییه‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در و كه‌سانێكى نزیك له نووسینگه‌ى سه‌در به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن".
جیهاد جه‌لیل دواتر هه‌وڵ ده‌دات به‌ڵگه له‌سه‌ر نه‌بوونى حزبى ئیستقامه بهێنێته‌وه و ده‌ڵێ "ساڵێك تێپه‌ڕى هیچ چالاكییه‌كى ئه‌و حزبه‌كان نه‌بینى ته‌نانه‌ت به‌یاننامه و هه‌ڵوێستیكیان نه‌بوو كه‌چى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان و كورسییه‌كانى په‌رله‌مان هى ئه‌وانه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ى بڕیاره‌كانى هاوپه‌یمانى سائیروون پێشتر له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌فه‌وه ده‌درێن. جیهاد جه‌لیل ئه‌ندامى ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ى حزبى شیوعیش ده‌ڵێ، "ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه سه‌لماندى كه وه‌ك ته‌واوى هاوپه‌یمانێتیه‌كانى تر‌ى عێراقه و هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌حڕار نییه كه پێشتر ره‌وتى سه‌در هه‌یبوو".
محه‌مه‌د شه‌ریفى چاودێرى سیاسى دووپاتى ده‌كاته‌وه، بیرۆكه‌ى دروستكردنى هاوپه‌یمانى سائیروون سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێناوه، ئه‌وان ته‌نیا به‌ر له هه‌ڵبژاردن له گۆڕه‌پانى خۆپێشاندان و مانگرتن یه‌كگرتوو بوون، به‌ڵام دواتر له‌كارى سیاسى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. شه‌ریفى ده‌ڵێ "شیوعییه‌كان له ناو سائیروون هیچ كاریگه‌رییه‌كی دیاریان نییه و بڕیاره‌كانیش كه چاره‌نووسى هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى سائیروون دیار ده‌كات له نه‌جه‌فه‌وه دێن".
چاودێره سیاسییه‌كه له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ناكۆكییه‌كى زۆرله نێوان حزبى شیوعى و ره‌وتى سه‌در هه‌یه.