به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، ئه‌و زنجیره درامایه په‌خش ده‌كرێت كه هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێری جارێكی تر به‌یه‌كه‌وه كۆ كرده‌وه و هه‌وادارانیان ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕوانی په‌خشكردنی ده‌كه‌ن.
ئه‌م زنجیره درامایه به‌رهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی و مه‌ڵبه‌ندی گشتی هه‌ولێره، له نووسینی كه‌ریم بایز و نووسه‌رانی تره، كاری ده‌رهێنانی نه‌وزاد حاجی شووشه و كاری وێنه‌گرتن و مۆنتاج له‌لایه‌ن دلێر كاوه ئه‌نجام دراوه. له‌لایه‌ن كه‌ناڵی فامیلی سپۆنسه‌ر ده‌كرێ و بڕیاره سبه‌ی له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن له كه‌ناڵی فامیلی یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی په‌خش بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی ئاب، نه‌وزاد حاجی شووشه ده‌رهێنه‌ری ئه‌م زنجیره درامایه تایبه‌ت به "وشه" ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م زنجیره درامایه هه‌ر ئه‌ڵقه و باسی بابه‌تێكی جۆراوجۆر ده‌كات و به به‌شداری چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی شاری هه‌ولێر كاری بۆ كراوه، وه‌ك خالید به‌رزنجی و عوسمان بێراوه‌یی و نازدار هه‌ینی و هه‌نار و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی گه‌نج و تازه‌پێگه‌یشتوو كه وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونیان به‌شدارن.
زیاتر گوتی: مه‌به‌ستمان له‌م كارانه كۆكردنه‌وه‌ی بینه‌ری كوردییه له ده‌وری دراما كوردییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له دراما بیانییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌موو كاره‌كانمان له‌پێناو خێزان و كۆمه‌ڵگایه بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی دروست بكه‌ین له نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و پیشاندانی ڕوخسارێكی جوانی شاره‌كه‌مان له ڕێی دراما و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانمان، كاره‌كانیشمان خۆبه‌خشییه و له‌پێناو هونه‌ر و خۆشه‌ویستی هونه‌ره له‌م شاره‌دا.
هه‌ولێر/ گه‌رمیان گلی