شێوەكارێكی كورد بۆ كردنەوەی پێشانگایەك بانگێشتی فڕەنسا دەكرێ‌

:: PM:03:37:10/08/2019 ‌
هونەرمەندی شێوەكاری كورد "حەمە هاشم" لەسەر بانگێشتی مەڵبەندی هونەری Friche la belle de mai كە یەكێكە لە مەبەندە بەناوبانگەكانی دنیا، بڕیار پێشانگایەكی شێوەكاری لە شاری مارسیلیای خوارووی فڕەنسا بكاتەوە.

لەوبارەیەوە حەمە هاشم هونەرمەندی شێوەكار بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لەسەر بانگێشتی مەڵبەندی هونەری Friche la belle de mai  لە شاری مارسیلیای خوارووی فڕەنسا، پێشانگای تایبەتی دەكەمەوە.

زیاتر گوتی، پێشانگاكە بەناوی «La solitude» واتا تەنیایی و لە رێككەوتی ١٦-١٧ی ئابی ئەمساڵ دەكرێتەوە. وەك ڕوونی كردەوە كە لە پێشانگاكەدا كۆمەڵێ تابلۆ و بەرھەمی تازەی نمایش دەكرێن كە شێوازی كاركردنی « ئەبستراكتی دەربڕینخوازییە».

 شایانی باسە هونەرمەند حەمە هاشم دوا پێشانگای لە مانگی دووی ئەمساڵ بوو لە شانشینی بوتان، هاوكات خاوەنی چەندان خەڵاتی ڕێزلێنانی جیهانییە.




وشە - وشه‌