له هه‌ڵه‌بجه ماڵێك له جه‌ژناندا له بری شیرینی و چوكلێت و شیرنه‌مه‌نییه‌كانی تر هه‌ستاون به دروست كردنی شیرینی كورده‌واری و كولتووری و پێی پێشوازی له میوانان ده‌كه‌ن.
ئارام خه‌سره‌و خاوه‌ن ماڵ له لێدوانێكدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، من وه‌ك یاریده‌ری پزیشك هه‌میشه له خه‌می ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگاكه‌مدا بووم، بۆیه ده‌ركم به‌م بیرۆكه و پڕۆژه كرد تا خه‌ڵكی به‌دووربێن له زیانی شیرینی جه‌ژن كه وه‌ك دیارده‌یه‌كی به‌رچاو گه‌وره كۆمه‌ڵگا ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست گرفتی ده‌م وددان و پووكه‌وه.
زیاتر گوتی، به‌خێرای ئه‌و پرۆژه ناچێته سه‌ر پێویستی به ئارام گرتن هه‌یه ڕوونه هه‌موو گۆڕانكاریه‌ك كاتی ده‌وێت كه‌سێك پیر چوكلێت ده‌خوات ئاسان نییه به‌زووی ته‌ركی بكات، بۆیه كاتمان پێویسته هۆشیاری بكه‌ینه‌وه و تێ بگات له‌گرنگی ئه‌م بیرۆكه‌وه كه له جێی نوقڵ و چكولێت شیرینییه‌كی ته‌ندروست و كورده‌واری بخوات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئه‌م جۆره شیرینه‌یه زۆر به‌سووه، چونكه دڵنیابوون كه چ كاریگه‌ریه‌كی ته‌ندروستی به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و وێڕای پاراستنی ده‌م و ددان و پووك، گه‌ده و ڕیخۆڵه به دوور ده‌بێت له ئازار و ژه‌هراوی بوون و ڕشانه‌وه و سك چوون و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه و سه‌غڵه‌ت بوون له ڕۆژانی جه‌ژن و خۆشی كه له‌ڕابردوودا زۆربه‌ی خه‌ڵك جه‌ژنان ئه‌و بارودۆخه توشبوون.
ئه‌و خۆراكانه بریتین له "كاكڵه گوێز له‌گه‌ڵ تووی وشك و بادام و هه‌نجیری وشك و مێوژ" كه سه‌رجه‌میان شیرینی سرووشتی ڕووه‌كین به‌بێ ماده‌ی پیس و ژه‌هراوی یان شه‌كری ده‌ستكرد، هه‌روه‌ها له پارچه قوماشێكی ناسكی تایبه‌ت به دیاری ده‌یپێچین، ئارام وای گوت.
له جه‌ژناندا خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و زۆر چوكلێت و نوقڵ و شیریینییه جۆراوجۆره‌كان ده‌خوات كه ئه‌مه‌یش زیانی هه‌یه بۆ جه‌سته و تووشی زۆر نه‌خۆشی ده‌كات بۆیه پێویسته ئاگاداری ته‌ندروست بێت و شه‌كر و شیرینی زۆر نه‌خوات و گرینگی بدات به خۆراكه سرووشتییه‌كان.
هه‌ڵه‌بجه/ شه‌فیق بانیشاری