پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له چاوه‌ڕوانیی هه‌وادارانی، ماریا هه‌ورامی گۆرانیبێژی دیاری كورد كلیپه نوێیه‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه بڵاو كرده‌وه، له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێ كرا.
دره‌نگانی شه‌وی شه‌موو 10ی ئاب، ماریا هه‌ورامی نوێترین كلیپی گۆرانیی به ناوی "دڵه‌كه‌م" بڵاو كرده‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره كورته‌یه‌كی ڤیدیۆكه‌ی و دیمه‌نه‌كانی پشت كامێرای كلیپه‌كه، سه‌رنجی هه‌وادارانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی ڕاكێشاوه.
كلیپه‌كه له شه‌قامی سالمی سلێمانی ناسراو به سه‌هۆڵه‌كه تۆمار كراوه، تێیدا ده‌یان هاووڵاتی گه‌نج و پیر و منداڵ به‌شدارییان كردووه و بۆ گۆرانییه‌كه‌ی ماریا هه‌ڵده‌په‌ڕن، ئه‌مه‌ش ستایلێكی نوێی كلیپی كوردی به گشتی و كلیپه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نه‌ده‌یه به تایبه‌تیی، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی داوه، جیاوازه له كاره‌كانی تری.
ماریا كه‌مال مسته‌فا، ناوی هونه‌ری ماریا هه‌ورامییه، دایك و باوكی له هه‌ورامان له‌دایك بوونه، به‌ڵام خۆی له گه‌ڕه‌كی ڕیعایه‌ی شاری سلێمانی له‌دایك بووه، ده‌رچووی به‌شی میوزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانییه و له ساڵی 2009 به‌دواوه ده‌ستی به گوتنی گۆرانی كردووه، به‌تایبه‌تی گۆرانییه هه‌ورامییه‌كان.