مه‌رجه‌عێكی ئاینی شیعه‌كان له عێراق ئاشكرای كرد، كه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ئێسته‌ی سه‌ر عێراق بریتییه له داگیركاری و فه‌ساد، داوایشی كرد به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه هه‌مووان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئاشت ببنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دوو مه‌ترسییه ببنه‌وه.
شێخ جه‌واد
خالسی مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌كان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان دووپاتی كرده‌وه، پێویسته عێراق وه‌ك یه‌ك جه‌سته و یه‌ك ده‌ست مامه‌ڵه بكات و ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و داگیركاری ببێته‌وه كه بوونه‌ته گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه داواكارین كه یه‌كڕیزی و ته‌بایی له نێو ڕیزه‌كانی گه‌لی عێراق دروست ببێ و به‌یه‌كه‌وه ئه‌و كۆسپ و مه‌ترسییانه له‌سه‌ر هه‌ستانه‌وه‌ی عێراق لا بده‌ن.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه هاتووه، دوژمنان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له نێو ڕیزه‌كانی عێراق دروست بكه‌ن، به‌ڵام پێویسته ئێمه له‌وه ژیرتر بین و نه‌چینه ژێر باری فیتنه و جه‌نگ و یه‌كتر كوشتن و به‌سه‌ر ئه‌و پیلانانه سه‌ر بكه‌وین، چونكه ئێسته به‌هۆی بێ ئاگاییمان و ململانێی ناوخۆی، خه‌ریكه وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندی گه‌نده‌ڵی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانی ترسناك.
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پێویسته ده‌سه‌ڵات به توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بكات و شوێنه‌كانی فرۆشتنی مه‌ی و كهولییه‌كان دابخات و ڕێ له‌و پیلانانه بگرێ كه له‌لایه‌ن دوژمنانمانه‌وه ده‌یانه‌وێ وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و لێواری له‌ناوچوون ببه‌ن، له ڕێی كهوول و ماده‌ی هۆشبه‌ر و گه‌نده‌ڵییه‌وه، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌یش عێراق داگیر بكه‌ن.