تا ئێسته له دنیا هیچ كه‌سێكی تر بوونی نه‌بووه جیا له دوو پیاو كه پێشبینی كراوه سه‌رمایه‌كه‌یان بگاته 100 ملیار دۆلار، به‌ڵام ژنان ورده ورده له‌و ڕێژه‌یه نزیك ده‌بنه‌وه و به‌م دواییه‌یش ژنه سه‌رمایه‌داری فڕه‌نسی فرانسواز بیتینكورت میریس سه‌رمایه‌كه‌ی زۆر زیادی كردووه و پێشبینی ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پیاوه له ده‌یه‌ی داهاتوو سامانه‌كه‌ی ببێته 100 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
گۆڤاری
فۆرێبس دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندانی جیهان ئاماژه‌ی داوه، كه ژنان له پێشه‌نگبوونی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهان نزیك ده‌بنه‌وه، له كاتێكدا پێشتر ته‌نیا خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌مازۆن "جێف بیزوس و دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت بیل گێتس كاندید بوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كه‌یان بگاته 100 ملیار دۆلار، به‌ڵام ئێسته پێنج ئافره‌تی تر نزیكبوونه‌ته‌وه له بوون به خاوه‌نی ئه‌و بڕه سه‌رمایه‌یه.
له نێو ئه‌و پێنج ژنه‌ی كاندیدن بۆ بوون به خاوه‌نی 100 ملیار دۆلار هه‌ریه‌ك له جاكلین مارس ژنه سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریكی بوونی هه‌یه، كه ئێسته خاوه‌نی 28.9 ملیار دۆلاره و خاوه‌نی كۆمپانیای مارسی تایبه‌ت به شوكۆلاته و شیرینییه، هه‌روه‌ها جینا راینهارتی ژنه سه‌رمایه‌داری ئوسترالی و دواتریش ژنه سه‌رمایه‌داری فڕه‌نسی فرانسواز بیتینكورت میریس دێ كه ئێسته سه‌رمایه‌كه‌ی 55.1 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و پێشبینی ده‌كرێ له ماوه‌ی نۆ ساڵی داهاتوو سه‌رمایه‌كه‌ی بگاته 100 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.