بەهۆی هەستانی لافاو لە رۆژهەڵاتی چین 28 کەس
گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستە 29 هاووڵاتی تر بێسەروشوێنن، سەرباری ئەو
زیانانەی بەر سروشت و رێگەوبانەکان کەوتووە.
ئەمڕۆ یەکشەم 11ی ئاب، ئاژانسی هەواڵیدویچەوێلەی ئەڵمانی رای گەیاندووە، حکوومەتی چین بەهۆی ئەو لافاوە قورسەی بە
"لکیما" ناسراوە، لە رۆژهەڵاتی چین تا ئێستە 56 کەس بوونەتە قوربانی و
لەو ژمارەیە 28 کەسیان روون بووەتەوە گیانیان لە دەست داوە و ئەوانی تر بە
بێسەروشوێن هەژمار دەکرێن.
زیاتر روون کراوەتەوە، خێرایی لافاوەکە 187
کیلۆمەترە لە یەک سەعاتدا و بووەتە هۆی تێکچوون و بڕانی هێڵەکانی کارەبا و
ئینتەرنێت.
هاوکات ئاماژە بۆ ئەوەیش کراوە، بەهۆی ئەو لافاوە قورسەوە زۆربەی رێگەوبانەکان لەناو چوون و هاتووچۆ لە بەشێک لە شار و
ناوچەکانی رۆژهەڵاتی چین پەکی کەوتووە.
وەزارەتی خەزێنە و دارایی چین زیانە
مادییەکانی پێوەست بەو لافاوەی بە دوو ملیار دۆلاری ئەمەریکی مەزەندە کردووە و رای
گەیاندووە، بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو زیانانە پێویستی بە دوو هێندەی ئەو زیانە هەیە
کە لافاوەکە بە چینی گەیاندووە.