له چێشتخانه‌یه‌كی چینی له باكوری ئیتاڵیا، گۆشتی پێی مرۆڤ پێشكه‌ش به سه‌ردانیكه‌ران كرا و دوای پشكنین، پێشهاتی سه‌یر له‌و چێشتخانه‌یه بینراوه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی بریتانی، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه بۆ ژه‌می ئێواره، ئه‌و چێشتخانه‌یه گۆشتی پێی مرۆڤی پێشكه‌ش به چه‌ند میوانێكی كردووه، میوانه‌كه و هاوڕێكانی سلۆڤینی بوونه.
میوانه‌كه داوای له چینه‌خواردنێكی چینی كردووه كه ناسراوه به (له‌پی ورچ)، به‌ڵام چێشتخانه‌كه پێی مرۆڤی پێشكه‌ش كردووه.
ئه‌و میوانه كه به‌رده‌وام سه‌ردانی هه‌مان چێشتخانه‌ی كردووه، پۆلیسی ئیتاڵیای به پێدانی وێنه‌یه‌كی ناشیرین، له‌و پرسه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه.
به خێرایی پۆلیسی ئیتاڵیا، ئه‌و چێشتخانه‌یان پشكنیوه و رێژه‌یه‌كی گۆشت و ماسیی به‌ستراویان دۆزییه‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیار بووه.
دوای پشكنین، له راپۆرتی پشكنه‌راندا ده‌ركه‌وتووه، پیسی و به‌ز له هه‌موو به‌فرگره‌كاندا بینراوه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر فڕنی به‌كارهێنه‌ری خواردنسازه‌كه‌یشدا. به‌ده‌ر له‌وه، رێژه‌یه‌ك له گۆشت و پێی بۆق و گۆشتی قرژاڵی ده‌ریایان دۆزیوه‌ته‌وه كه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه.
لێكۆڵه‌ران، ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه لێوردبوونه‌وه به‌رده‌وامه بۆ زانینی سه‌رچاوه‌ی گۆشتی پێی مرۆڤ بۆ ئه‌و چێشتخانه‌یه.