وێنەیەكی خانمە هونەرمەد "شەهێن تاڵەبانی" لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگدانەوەی دروست كرد و بەشێكی زۆر لە هاواداری كۆمێنتی خۆیان لەسەر نووسیوە.
لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام شەهێن تاڵەبانی نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ كوڕەكەی بڵاو كردەوە، بەبێ ئەوەی ناوی كوڕەكەی و چۆنییەتی ژیانی ئاشكرا بكات، هاوادارانی داوای زانیاری لەسەر ژیانی كوڕەكەی دەكەن و پێیان وایە پێویستە بزانرێت كوڕی هونەرمەندێكی وا كاری چی دەكات.
شەھێن تاڵەبانی لە ساڵی 1949 لە شاری سنە لەدایك بووە، ماوەی چەندان ساڵە گۆرانی دەڵێت و یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكان، خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، لەم چەند مانگەی كۆتایی گەڕایەوە كوردستان بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی چەند بەرھەمێك. ئەو پێشتر بە بەرهەمی گورانی "شارەكەم سنە" بەتەواوی ناوبانگی دەركرد.