كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی خۆراك له سه‌نته‌ری شاری دهۆك گری گرت و زیانی زۆری مادی به‌دوای خوی‌دا هێناوه، به‌رگری شارستانی دهۆكیش راى ده‌گه‌یه‌نێ كه به‌شێكی زۆری كۆگاكه له سووتان رزگار كراوه.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته له سه‌نته‌ری شاری دهۆك گڕ له كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی خۆراك كه‌وته‌وه و به‌شێكى زۆرى كۆگاكه سووتا.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئاگره‌كه له تاخی شاخكێ دروست بووه، تا ئێسته هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه دیار نیه، به‌ڵام ئاگره‌كه كۆنتڕوڵكراوه و به‌شێكی زۆری كۆگاكه پێش ئه‌وه‌ی بسووتێ رزگار كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نزیكه‌ى ده‌فته‌رێك دۆلار زیانى كۆگاكه بووه.
به‌پێی قسه‌ی بێوار ئه‌مه ده‌بێته دووه‌م ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له سنووری پارێزگای دهۆك له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان و تا ئێسته هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری