په‌رله‌مانى كوردستان بۆ خولى دووه‌مى وه‌رزى یاسادانان سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى سیسته‌مى باج، هاوكات له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانیش دووپات له‌وه كرایه‌وه كه پێویسته سیسته‌مى باج ڕێكبخرێته‌وه. هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ى حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ئاماده‌كارى بۆ كراوه و له داهاتوویه‌كى نزیك په‌سه‌ند ده‌كرێ.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى "وشه" له ده‌ستى كه‌وتووه، به‌پێى بڕیارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت هه‌موو جۆره‌كانى داهاتى باج بگه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى و هیچ دامه‌زراوه و لایه‌ن و توێژێكیش له باجدان نابه‌خشرێن.
له‌وباره‌یه‌وه نزار مه‌لا غه‌فار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى گه‌یاند، سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌یه‌كن بۆ سیسته‌مى باج له‌په‌رله‌مانى كوردستان و دواتر پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند ده‌كرێ تا دادپه‌روه‌رى له پێدانى باج هه‌بێت.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، به‌پێى پڕۆژه‌كان نادادى له سیسته‌مى باج له هه‌رێمى كوردستان نامێنێت و هه‌مووان پابه‌ند ده‌بن به بڕیاره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، چونكه ئێسته ئه‌و سیسته‌مه نادادى زۆرى تێدایه و پێویستى به ڕێكخستنه‌وه هه‌یه.
هێشتا له هه‌رێمى كوردستان هیچ سیسته‌مێكى تایبه‌ت به پێدانى باج به حكوومه‌ت نیه، هاوكات به‌شێكى زۆر له‌و داهاتانه‌ى له ڕێى باجه‌وه كۆ ده‌كرێنه‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.