زانكۆی سلێمانی یەكپۆشی ڕەت دەكاتەوە

:: PM:07:53:11/08/2019 ‌
 پرسی یەكپۆشی جل بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان تا ئێستی بە فەرمی نەكراوە و زانكۆی سلێمانیش رەتی دەكاتە بڕیاری یەكپۆشی درابێت بۆ ساڵی نوێی خوێندن و بەرپرسی بەشە ناوخۆیەكانیش دەڵێت, پێویستی بە بڕیاری وەزارەت هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ی ئاب، نەژاد حوسێن بەرپرسی كاروباری بەشە ناوخۆیەكانی زانكۆی سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند, بڕیاری یەكپۆشی بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی تا ئێستە بە فەرمی دەرنەچووە و ئەوەی باس لە یەكپۆشی دەكات بۆ ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ دوورە لە ڕاستییەوە.

زیاتر گوتی، بڕیاری یەكپۆشی جل بۆ خوێندكاران لە ئێستە تەنیا لە چوارچێوەی پێشنیار ماوەتەوە و نەكراوە بە بڕیار, هەركاتێك بڕیارمان بە دەست گەیشت جێبەجێ دەكرێت.

پرسی یەكپۆشی جل بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە كاتێكدایە زانكۆی چەرمۆ لە چەمچەماڵ پێشتر بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ یەكپۆشی لەسەر خوێندكارانی جێبەجێ بكات.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی





وشە - سه‌رخێڵ هاشم