له زانست و مێژووی خواوه‌ند له مه‌زه‌وی پرۆتستانتی ئاینی كریستیان، باس له كه‌سێك ده‌كات كه په‌یمانی له‌گه‌ڵ شه‌یتان به‌ستووه و كتێبێكی پێ نووسیوه و به واژووی شه‌یتان وه‌ری گرتووه و به ته‌واوی زانستی سیحری تێدا ڕوون كراوه‌ته‌وه و كتێبه‌كه‌یش به قه‌ڵه‌م نووسراوه‌ته‌وه و مه‌ره‌كه‌به‌كه‌یشی به خوێن بووه، به گوێره‌ی بیروباوه‌ڕه‌كان ئه‌و كه‌سه گه‌وره‌ترین ساحیر بووه و توانیویه‌تی به ته‌واوی هێزی شه‌یتان له دنیا به‌كاربهێنێت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و سه‌پاندنی كاریگه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵك و ماده‌كان.
به ڕوانین له دادگاییكردنی
ساحیران له مێژوودا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه پێویسته تۆمه‌تبار به به‌ڵگه‌ی ته‌واوه بیسه‌لمێنێت، كه كتێبه‌كه‌ی شه‌یتانی نه‌خوێندووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه و زانیارییه‌كانی ناوی بزانێت، ئه‌وا زۆر سزاكه‌ی قورس‌تر ده‌بێ، له‌وانه‌ی كه ته‌نیا كاری ته‌ڕده‌ستی و چه‌ند جوڵه‌یه‌كی سیحرییان زانیوه.
بیرۆكه‌ی واژووكردنی كتێبی شه‌یتان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له سه‌رده‌مانی زوو پرسێكی زۆر گه‌رم و جێی بایه‌خ بووه، به‌ڵام دواتر كڵێسای پۆریتانی له دژایه‌تی ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌ستیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێك كرده‌وه، كه باسیان له‌وه ده‌كرد به به‌ستنی په‌یمان له‌گه‌ڵ خواوه‌ند و به واژووی كڵێسا ئه‌و كتێبه خراوه‌ته روو و زانیارییه‌كانیشی له‌لایه‌ن خواوه‌نده‌وه به ئه‌ندامانی كڵێساكه دراوه، بێگومان ئه‌مانه هیچیان بنه‌مایه‌كی پته‌ویان نه‌بووه و به‌ڵكوو سه‌رجه‌میان دروستكراو و به‌رهه‌می خه‌یاڵی مرۆڤ بوون، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌ره‌و لای خۆیان كێش بكه‌ن و جه‌ماوه‌ر له ده‌وری خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا له رووی ده‌روونییه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست كرد بوو، به‌شێك له خه‌ڵكی به‌ره‌و شێتبوونی ته‌واوه‌تی برد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساموێل پاریس كه یه‌كێكه له پیاوانی كڵێسا به ڕوونی ئاماژه‌ی بۆ كردووه و باس له‌وه ده‌كات، باوه‌ڕبوون به‌و دوو ڕه‌وته و كتێبی شه‌یتان و زانیارییه‌كانی خواوه‌ند سه‌ره‌تایه‌كه بۆ شێتكردن و گه‌وجانی مرۆڤ.
تیتۆبا یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی له گوندێك له‌لایه‌ن قه‌شه‌ی كڵێساكه‌وه به توندی لێی دراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ریكی كاری سیحركردن بووه و سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه بانگه‌شه‌ی به‌ستنی په‌یمان له‌گه‌ڵ شه‌یتان و گواستنه‌وه‌ی زانیاریییه‌كانی سیحر و جادووكردن له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه بۆ ئه‌و، كه ئه‌مه‌یش هه‌موو خه‌ڵكی شۆك كردووه و وایكردووه به كه‌سێكی نامۆ سه‌یری بكه‌ن و زۆرێكیش بوون به شوێنكه‌وتووی، چونكه ئه‌و زۆرێك له‌و شتانه‌ی ئه‌مڕۆ پێی ده‌گوترێ سێرك له‌و سه‌رده‌م ئه‌نجامی داوه و به هه‌واوه فڕیوه له ڕێی ستوونێكه‌وه.
دواتر گیراوه و له دادگای ئۆیر تیرمینر دادگایی كراوه و سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه له ئایار/مایۆی 1693، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی حوكمی دادگایی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌سێداره بدرێ، كه‌چی بێتاوانی ڕاگه‌یه‌نراو و دادگا ئازادی كرد و باسی له‌وه كرد، كه ئه‌و كه‌سێكه توانیویه‌تی پێوه‌ندی و په‌یمان له‌گه‌ڵ شه‌یتان ببه‌ستێت، ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر پێگه‌ی ئه‌وی له‌ناو خه‌ڵك گه‌وره كرد.
ئه‌و پیاوه له‌كاتی دانپێدانانه‌كانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه له‌و كاته‌ی شه‌یتان كتێبه‌كه‌ی ته‌واوكردووه و به واژووی خۆی پێشكه‌شی كردووه، چه‌ند ساحیرێكی تری ئه‌و سه‌رده‌مه كه ناسراوبوون له ته‌ك شه‌یتانه‌وه بینیوونی، بۆیه ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و ساڵه‌دا چه‌ندان كه‌سی تر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، كه ئه‌و جۆره په‌یمانه‌یان له‌گه‌ڵ شه‌یتان واژووكردووه، له‌وانه‌یش ئه‌بیجیل ویلیامیز كه به هه‌مانشێوه دادگایی كرا و تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی كه ویستوویه‌تی ریبیكای په‌رستاری نه‌خۆشخانه ناچار بكات، كه په‌یمان به شه‌یتان بدات، كه له‌و كاته قه‌شه دیودات لوسون كه‌سی یه‌كه‌می كڵێسای ناوچه‌كه بووه، هاوكات دواتر میرسی لویس جایلز كوی به‌هه‌مانشێوه تۆمه‌تبار كرا، به‌وه‌ی كاریگه‌ری رووحی له‌سه‌ر خه‌ڵك داده‌نێ و ناچاریان ده‌كات و فه‌رمان به خه‌ڵكی ده‌كات كه په‌یمان به شه‌یتان بده‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی نه‌چنه ژێر كاریگه‌ری و كاره‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌ن ئه‌وا به ته‌واوی شێت و دێوانه‌یان ده‌كات.
بیرۆكه‌كه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه مرۆڤ په‌یمان به شه‌یتان ده‌دا كه به‌شێوه‌ی زاره‌كی یان نووسراو، به‌مشێوه‌یه هه‌موو نهێنییه‌كانی سیحری پێ ده‌گوترێ و ده‌توانێ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ئه‌نجامی بدات و خه‌ڵك بخاته ژێر كاریگه‌ری خۆی و كاری سه‌رووی ئاسایی ئه‌نجام بدات.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، سیحركردن به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگاكان بووه، بۆیه خه‌ڵكی ته‌نیا له‌و ڕێیه‌وه دوای كڵێسا كه‌وتوون، به‌ڵام توێژینه‌وه نوێكان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه، كه سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست سه‌رده‌می تاریكی بووه و هه‌موو ئه‌و چیرۆكه دروستكراوانه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك ئه‌نجام دراون، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن به كڵێسا و به فه‌رمان و بڕیاره‌كانی ڕازی بن و هیچ كات له چوون بۆ كڵێسا و سرووته ئاینییه‌كان دوا نه‌كه‌ون.