ناوچه جیا جیاكانی كات وه‌ك چه‌مكێك و سه‌ره‌تای دروستبوونی بۆ ساڵی 1800 له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هێلی ئاسنینه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كاپتنانی هێلی ئاسنین كۆبوونه‌وه له 1883 و ویستیان ئه‌و سه‌رئێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانده‌زانی له ناوچه‌ی یه‌كه‌م سه‌عات چه‌نده كه جێیان هێشتووه و له‌و ناوچه‌یه‌ی پێیشی گه‌یشتوون دۆخه‌كه به ته‌واوی جیاوازه.
پێشتر بۆ هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆیشتبووایه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بوو، چونكه له‌وێ كاتژمێری لمین بوونی هه‌بوو و له هه‌ر دووكان و شوێنێكت بپرسیبووایه، به ڕوونی پێت ده‌گوترا كه سه‌عات چه‌نده، ئه‌مه‌یش ته‌نیا له به‌یانیان و كاتی به ئاگاهاتنی خه‌ڵك له خه‌و ده‌ستی پێ ده‌كرد و تا شه‌و به‌رده‌وامی ده‌بوو، به‌ڵام كاتێك مرۆڤ ده‌ڕۆیشته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یده‌زانی چ كاتێكه و به تایبه‌ت هه‌ندێك كات به هۆی دۆخی كه‌شوهه‌واوه‌یش ڕۆژ كز ده‌بوو و هه‌ور و تاریكی ده‌رده‌كه‌وت، كه ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر سه‌ری له خه‌ڵك ده‌شێواند.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له بۆستن به‌ره‌و نیویۆرك بڕۆیشتایه كاتێك ده‌گه‌یشته نیویۆرك و ده‌یپرسی سه‌عات چه‌نده، ته‌نیا چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه له بۆستنه‌وه سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه، واته به چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك گه‌یشتووه‌ته نیویۆرك ئه‌مه‌یش مێشكی هه‌مووانی تێك ده‌دا، له فیلادلفیاوه‌یش بۆ نیویۆرك به‌هه‌مانشێوه، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا به‌ڵكوو ته‌واوی جیهانی تووشی ده‌رده‌سه‌رییه‌كی گه‌وره كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه بگه‌ن، ناچار په‌نایان بۆ دروستكردنی زۆن و ناوچه‌ی جیا جیای كات برد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته بوونی هه‌یه.
كاتێك شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان پلانی گه‌شته‌كانیان داده‌نا زۆر كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كردن له 1883 زیاتر له 56 شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ئه‌مه‌ریكا بوونی هه‌بوو و خشته‌ی گه‌یشتن و به‌ڕێكه‌وتنیان به وردی تۆمار ده‌كرا و سه‌ره‌تایش ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر چوار تایم زۆنی جیاواز دابه‌ش كرا.
دۆخه‌كه وه‌كو خۆی مایه‌وه و به‌رده‌وام تایم زۆنه‌كان ڕوویان له زیادبوون ده‌كرد، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌مه ته‌نیا له نێو ئه‌مه‌ریكا بوو، كاتێك له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شدارییان كرد و چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و له ئه‌وروپاوه ناچاربوون له‌و ناوچانه‌یش كه ئه‌وانی لێیه ناوچه‌ی زه‌مه‌نی جیا جیا دروست بكه‌ن.
دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ڕێیه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه، ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆرترین وتار و ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر بڵاوكرده‌وه، تا به ڕوونی بۆ خه‌ڵكی یه‌كلا بكه‌نه‌وه و تێ‌یان بگه‌ینن كه ناوچه جیاوازه‌كانی كات چین و چۆن چۆنی دابه‌شكراون و جیاوازییه‌كانیان چییه و هۆكاری ئه‌و جیاوازیانه‌یش چییه، بۆیه گه‌یشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له بۆستنه‌وه بۆ نیویۆرك له‌جیاتی به چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك بخه‌ملێنرێ ڕاستكرایه‌وه و كرایه چه‌ندان سه‌عات.
سه‌ره‌تا زۆرینه‌ی ڕه‌های خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه‌یان له‌و هه‌نگاوه هه‌بوو و به توندی ڕه‌تیان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هۆكاره زانستییه‌كه‌ی جیاوازی كاتیان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر بۆ ڕوونكرایه‌وه، به ته‌واوی پشتیوانیان كرد و به به‌شێك و خاڵێكی پێشكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكایان ناوبرد، هه‌رچه‌نده زۆر كێشه‌یشی به‌دواوه هات، سه‌ره‌تا به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنی خه‌ڵك له‌و سیسته‌مه دابه‌شكارییه، كاری پێكه‌نیناوی و هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره ئه‌نجام درا، بۆ نموونه له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له هاوینی 1884 كه به‌و سیسته‌مه نوێیه پێوانه‌ی كات كرابوو، بۆیه به كاتی شاری لویزفیلی ویلایه‌تی كنتاكی جۆرێكی تر بوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له دادگای بۆستن سكاڵای تۆمار بكرایه، كاتێك له ڕۆژنامه بڵاو ده‌بووه‌وه به كاتی نیویۆرك وه‌كو ئه‌وه وابوو ڕووداوه‌كه ڕووی نه‌دابێ و ڕۆژنامه‌كه پێشبینی بكات و سبه‌ی ئه‌مه ڕوو بدات. به‌هۆی دواكه‌وتن و جیاوازی كات له هه‌ندێ ناوچه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تر، ئه‌مه‌یش كارێكی پێكه‌نیناوی و گاڵته‌ئامێز بوو.
دۆخه‌كه به‌و ئاڵۆزییه مایه‌وه، تا له 1890 به ته‌واوی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی
دابه‌شكردنی كات به گوێره‌ی ناوچه‌كان هه‌موو كێشه‌كانی كۆتاییان هات و به وردی جێه‌جێكرا و هه‌مووانیش پێوه‌ی پابه‌ندبوون، دوای ئه‌مه‌ریكایش به‌ریتانیا و دواتر فڕه‌نسا كاریان به جیاوازی كات له ناوچه‌كان كرد، به‌وشێوه دابه‌شكارییه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان دیاریییان كردبوو، پاشان ورده ورده ئه‌و سیسته‌مه به ئه‌وروپا و دواتریش به ئاسیا و پاشانیش به ئه‌فریقا بڵاوبووه‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌و ناوچانه‌یش تا خه‌ڵك تێگه‌یه‌نرا و دۆخه‌كه ڕێكخرایه‌وه كاتی زۆری ویست و هه‌ڵه‌ی گه‌وره ڕووی دا، به‌ڵام دواجار له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات خه‌ڵكی زیاتر لێی تێگه‌یشتن و په‌سه‌ندی ئه‌و سیسته‌مه‌ی دابه‌شكردنی كاتیان كرد به گوێره‌ی ناوچه‌كان، تا ئه‌و تایم زۆنه‌ی ئێسته دروست بوو، كه سه‌یری هه‌ر شوێنێكی دنیا بكه‌یت، ده‌بینی له كاتێكی دیاریكراوه، بۆیه كاتێك كه‌سێك له ئه‌فریقا ده‌خه‌وێ و له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌یانییه و له خه‌و به ئاگا دێت، بووه‌ته كارێكی ئاسایی و نۆرمال، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه نه‌مێنێت، ڕه‌نگه كێشه‌ی زۆری تر بۆ مرۆڤ دروست ببێته‌وه.