به‌هۆی كوشتنه‌وه‌ی گوێره‌كه‌ی قوربانی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك له شارێكی میسڕ و به‌كارهێنانی شوێنی ده‌ستشۆردنی قوتابخانه‌كه و كوشتنه‌وه‌ی قوربانییه‌كه له نێو قوتابخانه، ئه‌و دیارده‌یه تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیوه و میسڕییه‌كان داوای سزادانی ئه‌و مامۆستایه ده‌كه‌ن.
له شاری بنها قلیوبیه و له قوتابخانه‌ی ئیبن خه‌لدوون مامۆستایه‌ك كه هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌یشه گوێره‌كه‌یه‌ك به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه له ناو قوتابخانه‌كه و له شوێنی ده‌ستشۆردنی قوتابیان سه‌ر ده‌بڕێت و له‌تی ده‌كات، تا وه‌ك قوربانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی دابه‌شی بكات، بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، به ته‌واوی خه‌ڵكی میسڕی تووڕه كردووه و ئه‌وان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ڕێ بدرێ مامۆستاكان، قوتابخانه بۆ كاری كه‌سی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌كاربهێنن.
به‌شێك له په‌یجه میسڕییه‌كان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ربڕینی هه‌ر ئاژه‌ڵێك، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه جۆره‌ها به‌كتریا و ڤایرۆس له شوێنه‌كه جێ بهێڵێ و سه‌ره‌نجام دوای بوونه‌وه‌ی مه‌كته‌ب و ڕۆیشتنی نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌و قوتابخانه له‌وانه‌یه منداڵان تووشی كێشه و گرفتی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار بكات.
هاوكات داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روره‌ده‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، كه به‌ڕێوه‌به‌ر و پاسه‌وانی قوتابخانه‌كه به توندی سزا بدات، چونكه قوتابخانه شوێنی خوێندنه، نه‌ك به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی كه‌سی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی سیسته‌می خوێندن و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه له میسڕ.
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی
قوربانی له وڵاتانی مسوڵمان به ملیۆنان سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌كرێنه قوربانی و گۆشته‌كه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت ده‌به‌خشرێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵمه‌تێك دروست بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ نه‌درێ ئاژه‌ڵه‌كان له نێو شوێنه گشتییه‌كان و له گه‌ڕه‌كه‌كان سه‌رببڕێن، به‌ڵكوو داوا ده‌كرێ ته‌نیا له سه‌ربڕخانه‌كان ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرێت.