كۆمپانیای ZTEی دواجار مۆبایلی
Nubia Z20ی به تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتوو خسته بازاڕه‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێ به ته‌واوی جیهانی مۆبایله زیره‌كه‌كان بگۆڕێت، به‌هۆی هه‌رزانی و تایبه‌تمه‌ندی زۆر پێشكه‌وتوو له مۆبایله‌كه‌دا.
له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله بوونی دوو شاشه‌ی جۆری AMOLED ه به قه‌باره‌ی 6.42 بۆسه و به كوالێتی 1080 له‌سه‌ر 2340 پێكسل و شاشه‌ی دووه‌میش بریتییه له دیوی پشته‌وه‌ی مۆبایله كه قه‌باره‌كه‌ی 5.1 بۆسه‌یه و ته‌نیا بۆ گرتنی وێنه‌ی سێلفی و وه‌ك شاشه‌یه‌كی جێگره‌وه له كاتی شكان و تێكچوونی شاشه‌ی پێشه‌وه ده‌توانرێ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
ئه‌و مۆبایله نوێیه به پرۆسیسه‌ری سناپدرانگۆن 855 پله‌س دروستكراوه، كه به به‌هێزترین و پێشكه‌وتووترین پرۆسیسه‌ری مۆبایله زیره‌كه‌كان داده‌نرێ و توانای خه‌زنی ئاسایی هه‌شت گێگابایته و میمۆرییه‌كه‌یشی 512 گێگابایت داتا هه‌ڵده‌گرێت.
هاوكات پاتری ئه‌و مۆبایله چوار هه‌زار میلی ئه‌مپێره و تایبه‌تمه‌ندی شه‌حنكردنه‌وه‌ی خێرایی تێدایه و په‌نجه‌مۆر و هه‌ستیاره و ده‌رچه‌ی هێدفۆن و دوو ده‌رچه‌ی سیمكارتیشی هه‌یه و كامێراكه‌یشی سێ هاوێنه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ به كوالێتی هه‌شت كه‌ی ڤیدیۆ بگرێ و وێنه‌یش به كوالێتی 32 مێگاپێكسل ده‌گرێت.