پاش ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی هونه‌رمه‌ندی میسڕی مونا فارووق له كاتی ده‌رهێنانی فیلمێكی نوێ بڵاوكرایه‌وه، میدیاكانی ته‌نییه‌وه و چه‌ند ڕۆژێكیش له‌لایه‌ن داواكاری گشتی به تۆمه‌تی تێكدان و پێشێلكردنی ئادابی گشتی خرایه زیندانه‌وه، جارێكی تر ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ركه‌وته‌وه و گوێ به ڕه‌خنه‌كان نادات.
گرته ڤیدیۆكه هه‌رچه‌نده له تۆڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه و له‌و شوێنانه‌یشی كه بڵاوكرابوونه‌وه خۆكارانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه سڕدرانه‌وه، به‌ڵام به گوته‌ی بینه‌رانی ئه‌و ڤیدیۆیه‌وه، گرته‌كه جۆرێك له جوتبوون بووه، له نێوان ده‌رهێنه‌ر خالید یوسف له‌گه‌ڵ مونا فارووق و شه‌یما ئه‌لحاج.
پاش بینی گرته ڤیدیۆیه‌كه له‌لایه‌ن داواكاری شاری نه‌سڕی میسڕ، بڕیاردرا هه‌ردوو كچه هونه‌رمه‌ند چه‌ند ڕۆژێك بخرێنه گرتووخانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ، به‌ڵام مه‌حموود فارسی هونه‌رمه‌ند بڵاوی كرده‌وه، كێشه‌كه كۆتایی هاتووه و مونا فارووق جارێكی تر دێته‌وه سه‌ر شاشه‌كان و گوتی، چاوه‌ڕێ بن فیلمی نوێمان هه‌یه و له داهاتوویه‌كی نزیك له شاشه‌كان په‌خش ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و گرته ڤیدیۆیه به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ستكاری كراوه، بۆ ئابڕووبردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، بۆ ئه‌وه‌ی له كاری هونه‌ری دووربخرێته‌وه و ئابڕووی ببرێت، به‌ڵام ئه‌و دووپاتی كردووه‌ته‌وه كۆڵ نادات و به‌رده‌وام ده‌بێ له كاری هونه‌ری.