بۆ بنبڕكردنی داعش، له وڵاتی سعوودیه، كۆنگره‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمان له دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌سه‌ر ئاستی سوپاسالاری وڵاته‌كانیانه‌وه ده‌به‌سترێ.
وه‌ك ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌بییه" بڵاوی كرده‌وه، كۆنگره‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، به به‌شداریی هه‌ر 14 وڵاتی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێ و له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا، پێشهاته‌كان ده‌خه‌نه گفتوگۆوه و ده‌یانه‌وێ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی له‌سه‌ر بده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سوپاسالاری وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، سعوودیه، توركیا، ئوردن، ئیمارات، به‌حرێن، توونس، عومان، قه‌ته‌ر، كوێت، لبنان، مالیزیا، مه‌غریب و نێجیریا به‌شداری ده‌كه‌ن كه به وڵاتانی هاوپه‌یمان ناسراون.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، عێراق كه وڵاتێكی جه‌مسه‌ره له شه‌ڕی دژی داعش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكه له هاوپه‌یمانیی ڕووسیا، ئێران، سووریا و عێراق، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكه له عێراق، ناتوانێ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری بكات و هیچ زانیارییه‌كیش به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌دراوه.
پێشمه‌رگه، وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر له شه‌ڕی دژ به داعش، هه‌رێمی كوردستانی خستووه‌ته نێو هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی ئه‌و 14 وڵاته به شێوه‌یه‌كی نیمچه ڕاسته‌وخۆ هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌رچی وه‌ك هه‌رێمێك به‌شێك نییه له‌و هاوپه‌یمانییه، به‌ڵام وه‌ك هێزێكی هاوبه‌ش به‌شداره، هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ن كه كۆی گشتی ده‌گاته 68 وڵات و زۆربه‌یان وه‌ك فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، كه‌نه‌دا و توركیا، پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ كوردستاندا هه‌یه.