پاقله یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی كه زۆرترین سوود و قازانجی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و زۆریش ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڤیتامین و كانزاكان و جۆراوجۆره‌كان كه سوودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی و له زۆر نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" بڵاو كراوه‌ته‌وه باس له سووده‌كانی پاقله ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكان زۆر هۆشیاری بڵاو ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رووه‌ك بخۆین، چونكه گرینگییه‌كای زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها پاقله‌یش یه‌كێكه له رووه‌كه به‌سووده‌كان كه له چه‌ندان گرفتی ته‌ندروستی ده‌تپارێزێت گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م - ئێسك به‌هێز ده‌كات: بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی كالیسیۆم له پاقله‌دا ئێسك به‌هێز ده‌كات و له پووكانه‌وه ده‌یپارێزێت.
دووه‌م - نه‌خۆشی ئه‌نێمیا له‌ناو ده‌بات: به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاقله رێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی ئاسن له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌مه‌یش به‌سووده بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نێمیا و له‌ناوبردنی.
سێیه‌م - پاقله سووڕی خوێن چالاك ده‌كات ئه‌مه‌یش كۆلیستۆڵی زیان به‌خش ناهێڵێت.
چواره‌م - یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ده‌دات.
پێنجه‌م - خانه‌كانی به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات دژ به هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان.