جارێكى تر نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا دابه‌زى و ئه‌مڕۆ نرخى به‌رمیلێك خاوى برێنت گه‌یشته 58 دۆلار و 40 سه‌نت، خاوى تێكساسیش گه‌یشته 54 دۆلار و 33 سه‌نت.
به‌شى ئابوورى ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى ئاب، ئاماژه‌ى بۆ دابه‌زینى نرخى نه‌وت كردووه له بازاڕه‌كانى دنیا و ده‌ڵێ سه‌عات شه‌شى به‌یانى به كاتى گرێنج نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 58 دۆلار و 40 سه‌نت.
واته 13 سه‌نت دابه‌زیوه، به‌رێژه‌ى %0.2 .
هاوكات نرخى خاوى تێكساسى ئه‌مه‌ریكیش بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 17 سه‌نت دابه‌زیوه، واته به رێژه‌ى %0.3 بۆیه ئێسته نرخى هه‌ر به‌رمیلێك له خاوى تێكساس 54 دۆلار و 33 سه‌نته.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه به هۆى ململانێى بازرگانى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و چین نرخى نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه دایه، به‌ڵام به رێژه‌یه‌كى كه‌م.
له ماوه‌ى رابردوودا وڵاتانى ئه‌ندام له ئۆپیك له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن ماوه‌ى پابه‌ندبوون به سنوورداركردنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت درێژ بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له بازاڕ جێگیر بێت.