پێگه‌ی ئۆیل پرێس بڵاوی كرده‌وه كه جه‌نگی دراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی قووڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خواست له بازاڕی نه‌وت داده‌نێ و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاریش ئه‌وا نرخی نه‌وت ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات.
نی‌ك كنگهام نووسه‌ری ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و پێگه‌یه ده‌ڵێ، جه‌نگی دراوه‌كان ده‌بێته هۆی دروستبوونی كاریگه‌ری ده‌سبه‌جێ و ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و كڕیارانی نه‌وت له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی وزه، دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه، كه نرخی نه‌وت پێوه‌سته به جوڵه و نرخی دۆلاره‌وه.
نووسه‌ر ئاماژه‌ی داوه، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو به هۆی دابه‌زینی نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی دنیا، نرخی نه‌وتیش به ڕێژه‌ی 5% دابه‌زی، ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت زیانی زیاتر بكه‌ن، هاوكات سه‌رمایه‌دارانی مامهڵهكاریش به دۆلار تووشی زیانی گه‌وره هاتن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی یوانی چینی، هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر نرخی نه‌وته‌وه نییه، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دۆلار پێوهستبوونێكی ڕاسته‌وخۆی به نرخی نه‌وته‌وه هه‌یه و له ئه‌گه‌ری دابه‌زینی یان به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وتیش داده‌نێت.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستكردن به یاریی جه‌نگی دراوه‌كان كه هه‌رلایه‌ك هه‌وڵی داته‌پاندنی نرخی به‌های دراوی وڵاته دژه‌كه‌ی بدات، ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كی زۆر له نرخی نه‌وتیش و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌جێگیری نامێنێته‌وه.