كۆمپانیاى لۆك ئۆیڵى رووسى رای گه‌یاند ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و گازى زیاد بووه، جگه له پرۆژه‌ى كێلگه‌ى قوڕنه- 2 كه له عێراقه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى ئاب، كۆمپانیاى لۆك ئۆیڵى رووسى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى هیدرۆكاربۆناتى " نه‌وت و گازى" خۆى ئاشكرا كردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاستى به‌رهه‌مى كۆمپانیاكه له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م ساڵ به رێژه‌ى 2.8 % به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن 352هه‌زار به‌رمیل رۆژانه.
كۆى به‌رهه‌مه‌كه‌یشى له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ 42 ملیۆن و 600 هه‌زار تۆن بووه.
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مى گازیش كۆمپانیاكه ئاشكراى كردووه 17 ملیار و 400 ملیۆن مه‌تر سێجا گازى به‌رهه‌م هێناوه. واته له‌سه‌ر ئاستى ساڵانه 8% زیادى كردوووه.
لوك ئۆیل به دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى رووسى داده‌نرێت له ساڵى 1991 دامه‌زراوه و باره‌گاى سه‌ره‌كى له مۆسكۆیه. ئه‌م كۆمپانیایه تایبه‌ته به بوارى نه‌وت و له چه‌ندان شوێنى دنیا كار ده‌كات و له عێراقیش له كێڵگه‌ى قوڕنه-2 كار ده‌كات.