حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، بڕیارێكی سه‌یر و نامۆی له‌باره‌ی چوونی په‌نابه‌ران و مانه‌وه‌یان ده‌ركرد و له ناوه‌رۆكی بڕیاره‌كه‌یش هاتووه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌گه‌زنامه و مافی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی "گرین كارت" به‌و په‌نابه‌رانه نادرێت، كه هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تن.
كۆشكی سپی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه كه به وردی چاو به دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران بخشێنێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڕیاری ده‌ركردووه، كه مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی به هیچ یه‌كێك له په‌نابه‌ران نه‌درێت، كه هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تن و ناتوانن ببنه به‌شێك له ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌و فه‌رمانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكۆتبه‌ری داهاتوو ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌ر په‌نابه‌رێك به‌ر له‌وه‌ی مافی نیشته‌جێبوونی پێ بدرێ، له باره‌ی سامانه‌كه‌ی و كاركردنی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ، دواتر بڕیار له‌سه‌ر پێدانی مافی نیشته‌جێبوون ده‌درێت.
پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و بڕیاره به ملیۆنان په‌نابه‌ر له ئه‌مه‌ریكا بخاته سه‌ر شه‌قامه‌كان و تووشی جۆره‌ها كێشه‌یان بكات، چونكه زۆرێكیان ته‌نانه‌ت پاره‌ی ئه‌وه‌یان نییه كرێی خانوو بده‌ن و له شوێنه ته‌نگه‌به‌ر و گشتییه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.