دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له باشوری به‌غدا ته‌قییه‌وه، به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره ده‌خه‌نه‌ڕوو و دووپات له‌سه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه له به‌رانبه‌ر سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگاكانیان ده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ دووشه‌م سه‌ربازگه‌ی سه‌قر باشووری پایته‌ختی
عێراق ئاگری گرت و زیانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی مادی و ته‌نانه‌ت مه‌رگیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كانی میلیشیاكانی به‌در و جوندی ئیمام و كه‌تیبه‌كانی سه‌ید شوهه‌دای تێدا بوو.
تا به‌یانی ئه‌مڕۆ دۆخێكی نه‌خوازراو له ناوچه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو و خه‌ڵكێكی زۆریش ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشت، به‌هۆی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌ك و كتایۆشای ناو كۆگاكه كه دووپات له بوونیان له به‌شه جیاوازه‌كانی كۆگاكه كراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه عادل گه‌رعاوی گوته‌بێژ به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له لێدوانێكدا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئاگره‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی سه‌قر له نزیك ناوچه‌ی دۆره له باشووری به‌غدا، له هێرشێكی ڕێكخراو ده‌چێ، نه‌ك هه‌نگاو و كردارێكی ئاسایی.
زیاتر گوتی، گومانمان له‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا به مووشه‌ك و له ڕێی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كۆگاكه و چونكه پێشتر ئه‌زموونی له‌مشێوه‌یه‌ی هه‌یه، بۆیه پێویسته تۆڵه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌ین و چیتر ڕێ نه‌ده‌ین ئاسمانی ئێمه به ده‌ستی ئه‌وانه‌وه بێت.